رووداو - دهۆک
دوای پێنج مانگ لە بڕیاری داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان، تاوەکو ئێستا 32 پاڵاوگەی نایاسایی لە دهۆک کاردەکەن، زۆربەی پاڵاوگەکان لە نزیک شاری دهۆک و شوێنەکانی نیشتەجێبوون دروستکراون و ستاندارەکانی پاراستنی ژینگە و تەندروستییان تێدا رەچاونەکراوە.
لە چەند ساڵی رابردوو کە ئەو پاڵاوگانە کراونەتەوە، بە دەیان هەزار ماسی لە رووبارەکانی دەوروبەری بەنداوی موسڵ ژەهراوی بوونە و چەندین جۆگەلە و رووبار کە بۆ کاری کشتوکاڵی بەکاردەهێندران ژەهراوی بوونە و بەکەڵکی ئەوە نایەن کە جووتیاران بەکاریان بێنن.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی دهۆک دەڵێت، چەندین جۆر گازی ژەهراوی بکوژ لە هەوای پارێزگای دهۆک بڵاوبووەتەوە و داتایان لەبەردەستە کە ناوچەکانی نزیک پاڵاوگەکان گونجاون نین بۆ ژیانی مرۆڤ و ئاژەڵەکان.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ