خەڵاتەکانی 10یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک دابەشکران

17-12-2023
پەسار فایەق
نیشانەکردن 10یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای هەشت رۆژ چالاکی سینەمایی و پێشاندانی فیلم، خەڵاتەکانی 10یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک دابەشکران و خەڵاتی باشترین فیلمی کوردی بەخشرایە فیلمی 'Allihopa' لە دەرهێنانی کوردۆ دۆسکی.
 
خەڵاتەکان ئیوارەی شەممە 16ـی کانوونی یەکەمی 2023 لە هۆڵی کۆنفرانسەکان لە دهۆک راگەیێندران، خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن بەخشرایە پەروین رەجەبی بۆ رۆڵگێڕانی لە فیلمی 'غەریبانە لەم خۆشبەختییە دەڕوانم' و خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بەخشرایە ئەحمەد محەممەد، ئەکتەری سەرەکیی فیلمی 'مێسیی بەغدا' لە دەرهێنانی سەهیم عومەر خەلیفە.
 
خەڵاتی باشترین دەرهێنەر بەخشرایە کازم ئۆز و سەمیر ئەسڵایۆرەک هەردوو دەرهێنەری فیلمی 'Mother Elif'.
 
خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی کوردی بەخشرایە، فیلمی 'جوانیی شاراوەی عێراق' لە دەرهێنانی سەهیم عومەر خەلیفە.
 
خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی جیهانی، بەخشرایە فیلمی 'The Sky is Mine'ـە لە دەرهێنانی ئەیوب ناسری، دەرهێنەری رۆژهەڵاتی کوردستان.
 
خەڵاتی باشترین کورتەفیلمی کوردی بەخشرایە فیلمی 'Things Unheard Of'ـە لە دەرهێنانی رەمەزان کلیچ و خەڵاتی باشترین کورتەفیلمی بیانی بەخشرایە فیلمی 'Fair Play'.
 
خەڵاتی یڵماز گونەی بۆ باشترین فیلمی درێژ بەخشرایە فیلمی 'Between Revolution' لە دەرهێنانی ڤلاد پێتری.
 
خەڵاتی رێزلێنانی تایبەت بەخشرایە ئەمیر غوڵامی دەرهێنەری فیلمی 'بەیان' و خەڵاتی فێبریسکا بەخشرایە ئایشە پۆلات دەرهێنەری فیلمی 'In the Blind Spot'.
 
خەڵاتی لیژنەی دادوەری بۆ باشترین کورتەفیلم، بەخشرایە کورتەفیلمی 'سێگۆشە' لە دەرهێنانی ژینۆ هادی حەسەن و خەڵاتی رێزلێنانی تایبەت بەخشرایە فیلمی 'Eren' لە دەرهێنانی ماریا بندێر.
 
10یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌میرعه‌لی محه‌مه‌دتاهیر، بە دەرهێنانی هونەریی شەوکەت ئەمین کورکی، به دروشمی 'زمانی کوردی' و به نمایشی 116 به‌رهه‌می فیلمسازانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چوارچێوەی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، کورتە فیلم و بەڵگەفیلمەکان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی پسپۆڕانه‌ی سینه‌مایی و هه‌روه‌ها به پشتیوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له رۆژانی 9 تا 16ـی کانوونی یه‌که‌می 2023 لە هۆڵی کۆنگرەکانی زانکۆی دهۆک، سینه‌مایی دهۆک مۆڵ لە شاری دهۆکی باشووری کوردستان بەڕێوەچوو و فیلمی سینەمایی 'مێسیی بەغدا' لە دەرهێنانی سەهیم عومەر خەلیفە وەک فیلم دەستپێک پێشاندرا و سێ بەرهەمی تۆڕی میدیایی رووداو تێیدا بەشداربوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشێک لە ستافی فیلمی "Furiosa: A Mad Max Saga"

بەشی نوێی 'Mad Max' لە فیستیڤاڵی فیلمی کانە

شەقامەکانی دەورووبەری کۆشکی فێستیڤاڵی کان جمەی دەهات، دەیان رۆژنامەڤان و سەتان فۆتۆگرافەر چاوەڕێی هاتنی خاوەنی بۆمبی ئەمساڵی کان بوون، جۆرج میلەر دەرهێنەری چوار بەشی زنجیرە فیلمی "Mad Max"ـە، دوای نۆ ساڵ بە نوێترین فیلمی زنجیرەکە کە پێنجەم بەشیەتی و بە ناوی "Furiosa: A Mad Max Saga" هاتووەتە کان و فەرشی سوور بۆ خۆی و ستافی فیلمەکەی راخراوە، بۆ ئەوەی بۆ یەکەم پێشاندانی ئەم بەشە نوێیە لە جیهاندا.