رووداو- هەولێر
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەبارەت بە دەرکردنی فەرمانی هەرێمی لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی رایگەیاند: "به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌م فه‌رمانه‌ی ده‌ركردووه به پێی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، و پشت به‌ستن به بنه‌مای مافی چاره‌ی خۆنووسین كه مافێكی دانپێدانراوه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان".
فوئاد حوسێن ، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "له فه‌رمانه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم بڕیاریداوه كه راپرسی له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئه‌نجام بدرێت، و له راپرسییه‌كه‌دا پرسیار له‌وه بكرێت كه ئایا ده‌ته‌وێ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ببێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ".
دەقی لێدوانەکەی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 8/6/2017 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره (106) كه له 8/6/2017 ده‌ریكردووه‌بڕیاریداوه راپرسی ئه‌نجام بدرێت له رۆژی 25/9/2017، وبۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی راسپاردووه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی راپرسی و ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مافی چاره‌نووس له‌لایه‌ن گه‌لی كوردستان.
له فه‌رمانه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم بڕیاریداوه كه راپرسی له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئه‌نجام بدرێت، و له راپرسیه‌كه‌دا پرسیار له‌وه بكرێت كه ئایا ده‌ته‌وێ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ببێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ. و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی راسپێردراوه كه كار بكه‌ن بۆ ره‌خساندنی بواری به‌شداریكردنی ره‌وه‌ندی كوردستانی له ده‌ره‌وه له‌م پرۆسه‌یه‌دا.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌م فه‌رمانه‌ی ده‌ركردووه به پێی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، و پشت به‌ست به بنه‌مای مافی چاره‌ی خۆنووسین كه مافێكی دانپێنراوه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، و به‌و پێیه‌ی گه‌لی كوردستان خاوه‌ن هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی خۆیه‌تی له‌رووی خاك و زمان و كلتور و مێژوو و شوناس، و گشت بنه‌ماكانی پێناساندنی وه‌كو گه‌لێك، بۆیه به هه‌موو پێوه‌ره‌كان مافی هه‌یه بڕیار بدات له‌سه‌ر چاره‌نووس وداهاتووی خۆی
سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌ی خستۆته‌روو كه گه‌لی كوردستان هه‌ر له درووستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق خه‌باتی كردووه بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی و بۆ پێكه‌وه ژیانێكی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ گه‌لانی تری عێراقی،و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان، چه‌ندین به‌ڵێن و به‌ڵگه‌نامه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه پێشكه‌ش كراون.
به‌ڵام له ئه‌نجامدا هه‌موویان پێشێل كراون و پشتگوێ و وه‌ڵامی داواكارییه‌كان بۆ گه‌یشتن به مافه ره‌واكان به ئاگر و ئاسن دراونه‌ته‌وه، و گه‌لی كورد تووشی نه‌هامه‌تی هاتووه وه‌ك جینۆساید‌كردن له‌ژێر ناوی ئه‌نفال، و راگواستنه‌وه و نیشته‌جێكردنی زۆره‌ملێ، و خاپووركردنی گوند و ئاواییه‌كان و ژێرخانی ئابووری، و به‌كارهێنانی گازی ژه‌هراوی قه‌ده‌غه‌كراو له دژی خه‌لكی سیڤیل .
به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم له فه‌رمانه‌كه‌دا باسی له‌وه كردووه كه له‌دوای پرۆسه‌ی رزگاركردنی عێراق له ساڵی 2003 و هاتنه پێشه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێكی نوێ بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراتی و فره‌حیزبی له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كێتییه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه كه تێیدا مافی هه‌موو پێكهاته‌كان پارێزراو بێت، گه‌لی كوردستان سه‌ره‌ڕای نه‌هامه‌تی و قوربانیدان به‌شدارییه‌كی كارای كرد له بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقی نوێ و دانانی ده‌ستوورێك كه مافی پێكهاته‌كان پارێزراو بێت.
به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ، عێراق هێشتا پڕه له پێشێكاری ده‌ستوور، و گرنگترین پایه‌كانی فیدراڵی كه دابه‌شكردنی داهات و دیاریكردنی سنووری هه‌رێمه جێبه‌جێ نه‌كراون. و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بودجه‌ی هه‌رێم بڕدراوه، و مادده‌ی 140ی ده‌ستور جێبه‌جێ نه‌كراوه، و ئه‌نجومه‌نی فیدرالیش دروست نه‌كراوه، كه ئه‌وانه هه‌موویان پێشێلكاری ده‌ستوورین، و به‌پێی دیباجه‌ی ده‌ستوور ئاماژه دراوه به‌وه‌ی " پابه‌ندبوون به‌م ده‌ستووره یه‌كێتی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی عێراق و گه‌له‌كه‌ی و خاكه‌كه‌ی و سه‌روه‌ریه‌كه‌ی ده‌پارێزی"، بۆیه به‌پێچه‌وانه‌وه پێشێلكردنی ده‌بێته هۆی لێكترازان.
له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه، به‌هۆی به‌رده‌وامی حكومه‌ت و سه‌ركردایه‌تی سیاسی عێراق له‌سه‌ر سیاسه‌تی پێشێلكردنی ده‌ستوور و پشتگوێخستنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و دوابه‌دوای راوێژ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان بڕیارماندا بگه‌ڕێینه‌وه بۆ را و ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بده‌ن له‌سه‌ر چاره‌نووس و داهاتووی خۆیان به ئه‌نجامدانی ئه‌م راپرسییه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه ئه‌مرو له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌مان كردووه له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی، و راگۆرینه‌وه و گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل كراوه سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی ئه‌م فه‌رمانه و پێداویستی و كاره ته‌كنیكییه‌كان و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كه. و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه به ئه‌رێنی هه‌لسه‌نگیندرا.
داڕشتنەوە؛ عومەر شایان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ