رووداو - کەرکووک
جەواد جەنابی، ئەندامی فراکسیۆنی برایەتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری بوو.
جەواد جەنابی، کە بەنەتەوە عەرەبە و لە کوردەوە نزیکە، بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، دوای نیوەڕۆ ئەمڕۆ بۆ کارێک لەگەڵ برایەکی چووەتە دەرەوە لەنێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری کۆرۆڵاوە تەقەی لێ کراوە و شەش فیشەک بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوتووە بەڵام خۆی رزگاری بووە.
جەنابی ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی پێنج ساڵدا ئەوە سێیەم جارە هەوڵی کوشتنی دەدرێت. گوتیشی: "گومان بۆ هیچ کەس ناچێت لەو رووداوە جگە لە هەوڵی تێرۆریستی چونکە پێشتریش ئەوەی بەسەر هاتووە".
جەواد جەنابی، کە پێشتر دەنگی بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان دابوو، رایگەیاند: "هەڵوێستەکانی ئەو لەنێو ئەنجوومەنی پارێزگا وایکردووە زۆر دووژمنی بۆ دروست ببێت بۆیە پێشبینی هەوڵی دیکەش دەکات".
داڕشتنەوە: حەکیم داود
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ