سێ کەسی خێزانێک کە لە ئەڵمانیاوە دەگەڕانەوە بە رووداوێکی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

14-07-2018
ناسر عەلی
نیشانەکردن دهۆک رووداوی هاتووچۆ
A+ A-

رووداو-دهۆک

لە رووداوێکى هاتووچۆدا لە قەزای سێمێلی پارێزگای دهۆک، خێزانێک کە خەڵکی سلێمانین و لە دەرەوەى وڵاتەوە دەگەڕانەوە، سێ کەسیان گیانیان لەدەستدا کە دووانیان بران و سێ کەسی دیکەشیان بەسەختی برینداربوون.



موقەدەم ئازاد تەها، گوتەبێژى پولیسى هاتووچۆی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە لە نزیک زانکوی ئەمریکى لە قەزای سێمێل، بەهۆى لەدەستدەرچوونى ئۆتۆمبێلێک، خێزانێکى سلێمانى کە لە وڵاتى ئەڵمانیا دەگەڕانەوە تووشى رووداوێکى دڵتەزێن بوون، سێ لەو خێزانە دوو برا و ژنێکیان گیانیان لەدەستدا و ئەوانی دیکە هەموویان رەوانەى نەخوشخانەى فریاکەوتنى دهۆک کران".

د. عەبدوڵڵا ئیبراهیم، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: " دوو برا کە تەمەنیان لەنێوان 30 بۆ 40 ساڵى دا بوون، پێش ئەوەى بگەیەنە نەخۆشخانە، گیانیان لەدەستدابوو، ژنێکى دیکەش لە نەخوشخانە گیانى لەدەستدا،  ژنێکی دیکەیان کە تەمەنی لە نێوان 25 بۆ 30 ساڵى دایە تەندروستى باش نییە و ئەویش لە ژێر چاودێرى چڕدایە".

د. عەبدوڵڵا ئیبراهیم لەبارەی رەوشى تەندروستى بریندارەکانەوە دەڵێت، چارەسەرى پێویست بو هەر سێ بریندارەکە کراون، رەوشى دوو منداڵ باشن، تەنیا چەند شوێنێکى دەست و قاچیان شکاوە، بەڵام ژنەکەی دیکە رەوشى تەندروستی باش نییە.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە