لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە لوڕستان سێ کەس گیانیان لەدەستدا

01-10-2023
سینا سۆما
نیشانەکردن رووداوی هاتووچۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی خوڕەمئاوا- ئەزنا، لە نزیک گوندی سەگوەند لە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکە بریندار بوون.
 
ئەمرۆ یەکشەممە، 1ی تشرینی یەکەمی 2023، موحسین ئادینەوەند، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای لوڕستان لەبارەی رووداوەکەوە  رایگەیاند، "نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاژێر13:07 رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری سەمەند و پراید روویدا، دوای ئاگادارکردنەوەمان لە رووداوەکە، تیمی فریاکەوتنمان بە چوار ئەمبوڵانسەوە بەرەو شوێنی رووداوەکە ناردووە."
 
بە گوتەی موحسین ئادینەوەند، "لە رووداوەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون."
 
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای لوڕستان دەشڵێت، بریندارانی رووداوەکە لە لایەن تیمەکانیانەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهیدانی خوڕەمئاوا گواسترانەوە.
 
پێشتر محەمەد رەزا فارسی نەژاد، بەڕێوەبەری گشتیی دادپزیشکیی لوڕستان، لە 18ی ئەیلوولی 2023 رایگەیاندبوو، لە پێنج مانگی رابردوودا 188 کەس لەو پارێزگایە بە هۆی رووداوەکانی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و چوار هەزار و 622 کەسیش بریندار بوونە.
 
ئەمڕۆش رەحیم جەهانبەخش، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە سەرەتای نەورۆزەوە تاوەکو 21ـی ئەیلوول، واتە لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا زیاتر لە 25 هەزار رووداوی هاتووچۆ لەو پارێزگایە روویانداوە و بەهۆیەوە 373 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەشت هەزار و 366 کەسیش بریندار بوونە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

08/05/2026 2

35 پایسکیلسوار لە کەرکووکەوە بۆ پاڵپشتیی بەرنامەی 'دکتۆر ئاراس' هاتنە هەولێر؛ 'پارچەیەکە لە ژینگە'

ئەمڕۆ هەینی گرووپێکی پایسکیلسوار لە کاژێر 07:00ی بەیانییەوە لە کەرکووکەوە بەرەو هەولێر دەرچوون، بەمەبەستی سەردانی تۆڕی میدیایی رووداو. گرووپەکە کاژێر 02:30 پاشنیوەڕۆ و دوای نزیکەی هەشت کاژێر گەیشتنە نووسینگەی سەرەکیی رووداو و لەلایەن دێسکی تەندروستییەوە پێشوازییان لێکرا