لە قەرەتەپە و جەبارە حەشدی شەعبی خەڵک ناونووس دەکات

21-07-2018
سیروان عەباس
نیشانەکردن قەرەتەپە جەبارە حەشدی شەعبی کوردستان
A+ A-

رووداو-هەولێر

‌هێزەکانی سەر بە حەشی شەعبی لە سنووری ناحیەی جەبارە و قەرەتەپە دەستیان بە ناونووسینی گەنجان کردووە و بەرپرسێکی پارتیش لە قەرەتەپە دەڵێت: چەند کوردێکیش خۆیان ناونووس کردووە.


کەمال ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ناوچەی برایەتی پارتی لە قەرەتەپە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە سنووری ناحیەی جەبارە و قەرەتەپە چەند رۆژێکە حەشدی شەعبی دەستی بە ناونووسینی گەنجان کردووە و لە قەرەتەپە 100 کەسیان ناونووس کردووە و پڕچەککراون بۆ ئەوەی بیاننێرنە دەورووبەری جەبارە.

کەمال ئیبراهیم گوتی: "لە دەورووبەری جەبارەش ژمارەیەک هاونیشتمانی لە ریزەکانی رێکخراوی بەدری سەر بە حەشدی شەعبی خۆیان ناونووسکردووە کە چەند کوردێکیشیان تێدایە و بەشی زۆریان عەرەبی سوننە مەزهەبن".

ئەو بەرپرسەی پارتی گوتیشی: "لەبەر بێکاری و دانەمەزراندنیان، گەنجان ناچارن بۆ بژێوی بچنە ریزەکانی حەشدەوە".

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە