فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی ناوچەی نێروەرێکان دەکەن

23-06-2018
ناسر عەلی
نیشانەکردن شیلادزێ تورکیا بۆردوومان
A+ A-

رووداو-دهۆک

فڕۆکەکانی تورکیا چەند گوندێکیان لە ناوچەی نێروەرێکانی سەر بە قەزای ئامێدی بۆردوومانکرد، سەرچاوە خۆجێییەکان باس لەوە دەکەن لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانانە زیان بەو گوندانە گەیشتووە.

سعود ساڵح دانیشتووی شارۆچکەی شیلادزێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا فڕۆکەکانی تورکیا گوندی بێزەل، کووکەر و کارەیان لە دەڤەری نێروەرێکان بۆردوومانکرد و تاوەکو ئێستا دیار نییە زیانی گیانی هەبووە یان نا؟.

هەروەها وارشین سەلمان، بەڕێوبەری ناحیەی شیلادزی بە رووداوی راگەیاند: "بۆردوومان راوە، بەڵام ھێشتا دیارنییە زیانی گیانی هەبووە یان نا".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە