بۆ ئەنجامنەدانی گشتپرسی لە کەرکووک یەکێتی حیزبەکان بانگهێشت دەکات

23-09-2017
سیروان عەباس
نیشانەکردن کەرکووک
A+ A-

رووداو - هەولێر

بە مەبەستی ئەنجامنەدانی گشتپرسی لە پارێزگای کەرکووک، یەکێتی نیشتمانی کوردستان بانگهێشتی حیزبەکانی کردووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک.

پەیامنێری رووداو لە کەرکووک رایگەیاند، مەڵبەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبووەتەوە و لەگەڵ ئەنجامنەدانی گشتپرسی بووە لە کەرکووک، بۆ ئەو مەبەستەش بانگهێشتی سەرجەم حیزبەکانی کردووە بۆ کۆبوونەوە و، دەیەوێ قەناعەتیان پێبکات رازیبن بە ئەنجامنەدانی گشتپرسی.

ئەمە لەکاتێکدایە لە سنووری پارێزگای کەرکووک هەموو بنکەکانی دەنگدان کراونەتەوە و، تەنیا ماوە سندووقیان بۆ ببرێت.

بڕیاربوو کاژێر 10:00ـی ئەمڕۆ سندووقەکان بگەنە کەرکووک، بەڵام بە بڕیارێکی کۆمیسیۆن دواخرا بۆ سبەی یەکشەممە 24-9-2017 و بڕیارە ئەوکاتە کاژێر 7-ی سەرلەبەیانی و هەموو سندووقەکان ببردرێنە بنکەکان.

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە