گرووپێكی 18 کەسی لە سلێمانی دەستگیركران

24-12-2018
ئاسۆ سەراوی
وێنەی دەستگیرکراوەکان
وێنەی دەستگیرکراوەکان
نیشانەکردن سلێمانی
A+ A-

رووداو-هەولێر

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دەستگیركردنی گرووپێكی 18 کەسی راگەیاند کە "قەرزیان بەشەراكەت وەرگرتووەتەوە ‌و هەر شتێكی بەنرخیشیان بەرچاو كەوتبێت، دزیویانە". 


بەپێی راگەیەندراوێكی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی كە ئەمڕۆ دووشەممە 24-12-2018 بڵاوكراوەتەوە، ئەو گرووپە لە 18 کەس پێكهاتوون و چەندین جۆر كاری دزییان ئەنجامداوە.

لە بەشێكی راگەیێندراوەكەدا هاتووە: "بەشێك لەوانە لەڕێگەی هەڕەشە ‌و هێزی چەكەوە قەرزیان بۆ خاوەنەكەی وەرگرتووەتەوە و لەبەرامبەردا بڕێك پارەیان وەرگرتووە".

هەر لە راگەیەندراوەكەی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەو كەسانە هەر شتێكی بەنرخیان دەستكەوتبێت دزیویانە، وەك "كێبڵی كارەبای پرۆژەكان ‌و هێماكانی هاتووچۆ ‌و سەری مەنهۆڵی شەقام‌ و گەڕەكەكان".

ئەو 18 کەسە كە لە 18 تاوەكو 23ی ئەم مانگە دەستگیركراون، تەمەنیان لە نێوان 18 ساڵ تاوەکو 26ساڵدایە و سەرجەمیان خەڵكی شاری سلێمانی‌ و دەورووبەرین.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە