فڕۆکەکانی تورکیا گوند و بەرزاییەکانی بناری قەندیل بۆردوومان دەکەن

25-04-2018
بەختیار قادر
بەختیار قادر
نیشانەکردن بۆردوومان
A+ A-

رووداو - سۆران
  
لە کاژێر 12:30ـی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 25-4-2018) دوو فڕۆکەی تورکیا بە چری بۆردوومانی چەند گوند و ئاوایێکی بناری قەندیل لە سنووری هەردوو قەزاکانی رواندز و، پشدەر دەکەن.

كوێستان ئەحمەد، قائیمقامی رواندز بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئەو گوندانەی بوونەتە ئامانجی فڕۆکەکان بریتین لە گوندەکانی: سووره دێ، گەلی بەدران، زارگەلی، دۆڵی شاورێ و بۆکریسکان".

قایمقامی رواندز جەختیشی کردەوە لەوەی "بەشێک لەو گوندانە ئاوەدانن و بەرزاییەکانیش لەو وەرزەی ساڵدا شوێنی كاسبی جووتیارانن".

ئەو بۆردوومانە لەکاتێکدایە سەرۆکایەتیی ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا دوێنێ (سێشەممە، 24-4-2018) رایگەیاندووە "لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا نۆ پێگەی پەکەکە لە ناوچەکانی: زاپ، گارا ، ئاڤاشین و باسیان بەئامانجکراون و خاپوورکراون". بەیانی ئەمڕۆش "گیان لەدەستدانی 10 گەریلای بەهۆی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکە بڵاوکردەوە".

فەرماندەیی هەپەگە و میدیاکانی نزیک لە پەکەکە جگە لە ئاماژەدان بە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکەی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، گیانلەدەستدانی گەریلاکانیان پشتڕاست نەکردووەتەوە و روونکردنەوەیان لەبارەوە بڵاونەکردووەتەوە.


داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە