لە ناحیەی زرگانی رۆژئاوای کوردستان 5 هاونیشتمانی بە بۆردوومانی تورکیا برینداربوون

09-10-2023
سیروان عەباس
نیشانەکردن رۆژئاوای کوردستان بۆردوومان تورکیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، لە سنووری ناحیەی زرگان پێنج هاونیشتمانی برینداربوون کە یەکێکیان منداڵە.
 
کاژێر 22:41ـی شەوی رابردوو، 08-10-،2023 سوپای تورکیا بە فڕۆکە ناوەندی ناحیە زرگان و دەوروبەری بۆردوومان کرد. بەپێی زانیارییەکان، پێنج هاونیشتمانی برینداربوون کە لە کێڵگەیەکدا سەرقاڵی پەموو چنین بوون.
 
دوای بۆردوومانەکە، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکانی دربێسی و حەسەکە کران و بەپێی زانیارییەکان، تەندروستیان جێگیرە، بەڵام یەکێکیان قاچێکی پەڕیوە.
 
ناسنامەی بریندارەکان:
 
رەکسە ساڵح فەواز، تەمەن 50 ساڵ
خەدیجە عێدان تەمر، تەمەن 40 ساڵ
فەرەح عەدنان، تەمەن 25 ساڵ
زینە حەموود، تەمەن 20 ساڵ
جومانە حەماد، تەمەن 12 ساڵ
 
لە درەنگی شەوی رابردووەوە، سوپای تورکیا بە تۆپی دوورهاوێژ، فڕۆکە و درۆن، چەند ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی رێڤەبەری خۆسەری کردووەتە ئامانج. تاوەکو ئێستا 17 هێرشی کردووە.
 
هێرشەکانی تورکیا، لە ئاسمان و زەوییەوە، لە درەنگی شەوی رابردوو دەستیان پێکرد و تاوەکو بەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە، 9-10-2023) بەردەوامبوون و لەئەنجامدا جگە لە زیانێکی زۆری مادی، دەیان کەس بوونەتە قوربانی.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، لە بۆردوومان و تۆپبارانەکانی دوو رۆژی رابردوودا، زیاتر لە 20 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 50ی دیکەش برینداربوون.
 
ئەو ناوچانەی لەماوەی 24 کاژێری رابردوودا لەلایەن تورکیاوە کراونەتە ئامانج:
 
- بەیانی ئەمڕۆ، سوپای تورکیا گوندەکانی شێخ عیسا، بێلوونێ، فڕۆکەخانەی منغ و عەین عیسای لە ناوچەی شەهبا تۆپباران کرد. 
- کاژێر 21:35ـی شەوی رابردوو، ناوەندی ناحیەی عەین عیسا و رێگەی نێودەوڵەتی M4 بۆردوومانکران.
- کاژێر 19:00، خاڵێکی سەربازیی سەر بە حکومەتی سووریا لە سنووری دێرک بۆردوومان کرا.
- کاژێر 19:00، سنووری ناحیەی تلڕەفعەت بۆردوومان کرا.
- کاژێر 18:00 گوندەکانی عەین دیوار و گەردەمییە لە دێرک بۆردوومان کران.
- کاژێر 15:15 ناحیەی شەرا بۆردوومان کرا.
- کاژێر 22:15، فڕۆکە جەنگییەکان کێڵگەی نەوتی وەکر و گوندی گرداهۆلیان لە تربەسپی بۆردوومان کرد.
- کاژێر 22:21، دەوروبەری کۆبانێ بۆردوومان کرا.
- کاژێر 22:30، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بە چڕی کێڵگەیەکی نەوتیان لە سنووری دێرک بۆردوومان کرد.
- کاژێر 22:35، دەوروبەری ناحیەی تربەسپی تۆپباران کرا.
- کاژێر 22:41، ناوەندی ناحیە زرکان و دەوروبەری بۆردوومان کران.
- کاژێر 22:50، رۆژهەڵاتی ناحیەی عاموودا تۆپباران کرا.
- کاژێر 23:00، ناحیەی تلڕەفعەت بۆردوومان کرا.
- کاژێر 23:17، سنووری قەزای منبج بۆردوومان کرا.
- کاژێر 23:41، گوندێکی سنووری ناحیەی تلتەمر بۆردوومان کرا.
- کاژێر 23:51 سنووری ناحیەی تربەسپی بۆردوومان کرا.
- کاژێر 23:55ـی شەوی رابردوو، بنکەی ئاسایشی گوندی کۆچەرات لە دێرک بۆردوومان کرا.
- کاژێر 1:17ـی بەیانی، دەوروبەری شیراوا لە سنووری عەفرین تۆپباران کرا.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەنجێک لە عەلوەی سلێمانی خەریکی کارکردنە

عەلوەی سلێمانی: بەهۆی گرانیی کارەباوە رۆژانە 3 بۆ 4 تۆن سەوزە و میوە فڕێ دەدەین

بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی گرانیی نرخی کارەباوە ناتوانن ساردکەرەوەکان کارپێبکەن، بەو هۆیەشەوە رۆژانە سێ بۆ چوار تۆن سەوزە و میوەیان خراپ دەبێت و فڕێی دەدەن