رووداو-سۆران
بەهۆی شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا، پێنج گوندی دەڤەری برادۆست چۆڵکراون و بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکانیش دەڵێت، ترس و دڵه‌ڕاوكێیەکی زۆر لای دانیشتووانی ئەم ناوچەیە دروستبووه.
له كاژێر 13:30 خوله‌كی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 27-4-2018 شه‌ڕ و پێكدادانێكی چڕ له‌نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەکەکە و سوپای توركیا له سنووری پێنج گوندی شارۆچكه‌ی سیده‌كانی سه‌ر به قه‌زای سۆران دەستیپێکرد و به‌هۆیه‌وه گونده‌كانی لێلكان، خه‌لیفان، گۆره‌شا، تاره‌كان و ناومێرگان چۆڵ بوون و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره‌ی سیده‌كان و ده‌ورووبه‌ری بوونەته‌وه.
ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ی سیده‌كان به تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند: "له شه‌وی رابردووه‌وه فڕۆكه‌ی چاودێری توركیا بۆ خوله‌كێك ئاسمانی ناوچه‌كه‌ی جێنه‌هێشتووه و له كاژێر 12:00 -ی نیوەڕۆشه‌وه به تۆپه دوور هاوێژه‌كانی، ناوچه‌كه تۆپباران ده‌كات".
ئیحسان چەلەبی گوتی: "له كاژێر 13:30 خوله‌ك سه‌ربازانی توركیا ویستوویانه خاكی باشووری كوردستان ببەزێنن لە ئەنجامدا رووبه‌ڕووی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه بوونه‌ته‌وه‌و شه‌ڕ و پێكدادان له نێوانیاندا به‌رپا بووه، شه‌ڕه‌كه ئێستا نزیك گونده‌كانی لێلكان و خه‌لیفان بووەته‌وه و به‌هۆشیه‌وه وێڕای ئه‌و دوو گونده، گوندەکانی گۆره‌شان، تاره‌كان و ناومێرگان چۆڵ بوون".
بەگوتەی بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان، ئێستا توركیا به دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردوومانی ناوچه‌كان ده‌كات و به‌هۆیه‌وه ترس و دڵه‌ڕاوكێیەکی زۆر لای دانیشتووانی ئەم ناوچەیە دروستبووه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ