رووداو - هەولێر
گوتەبێژی یەکێتی لە وەڵامی بەرپرسێکی باڵای پەکەکە لەبارەی دەستگیرکردنی کارمەندەکانی میت لە سنووری سلێمانی دەڵێت: "یه‌كێتی ده‌یان ساڵه باجی سیاسه‌تی كوردستانیی خۆی له‌پێناوی كورددا ده‌دات، ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌ر خاتری كه‌س، چونكه ئێمه نرخی به‌رزی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له قرچۆكێكی وه‌كو دیار غه‌ریب وه‌رناگرینه‌وه". داوای روونکردنەوەش لە کەجەکە دەکات و بەپێویستی دەزانێت "ئه‌م قسه نامته‌وازنانه‌ی دیار غه‌ریب به‌رامبه‌ر یه‌كێتی كردوونی" ره‌تبكاته‌وه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، گوته‌بێژی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: "له چه‌ند رۆژی رابردوودا په‌یوه‌ندیی نێوان كۆماری توركیا و یه‌كێتی گرژی به‌خۆوه بینی، هۆی ئه‌م گرژییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌وڵدانی داموده‌زگاكانی هه‌واڵگریی توركیا بۆ ئۆپه‌راسیۆنێك له سنووری سلێمانی به‌بێ ئاگاداری داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان له دژی په‌كه‌كه، کە له‌ئه‌نجامدا ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه هه‌ر له بێخه‌وه مرداربوو".
گوته‌بێژی یەکێتی دەڵێت: "به هه‌ر جۆرێك بێت ئێمه سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ین و به كارێكی خراپیشی ده‌زانین، چونكه نابێت یه‌كێتیی نیشتمانی فاتوره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنێكی داموده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی توركیا بدات له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تریش ئه‌مه كارێكی دروست نییه له‌ڕووی نه‌زاكه‌تی دیپلۆماسی كه وڵاتێكی دیکە با دراوسێش بێت، با په‌یوه‌ندیشمان باش یان گریمان خراپ بێت، سه‌روه‌ریی هه‌رێمی كوردستان بریندار بكات و له‌وێوه هه‌وڵی له‌وجۆره بدات، جا به‌تایبه‌ت ئه‌و كاره‌ش دژی هێزێكی كوردستانی بێت كه ئێمه پێمانوایه ئه‌مه به زه‌ره‌ری هه‌موو توركیایه".
سەعدی پیرە لە روونکردنەوەکەیدا کە میدیای یەکێتی بڵاویکردووەتەوە، لەبارەی قسەکانی دیار غەریب، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بەپێویستی دەزانێت "كه‌جه‌كه ئه‌م قسه نا مته‌وازنانه‌ی دیار غه‌ریب به‌رامبه‌ر یه‌كێتی كردوونی" ره‌تبكاته‌وه.
وەکو سەعدی پیرە ئاماژی بۆ دەکات، "یه‌كێتیی نیشتمانی ئه‌وه نه‌ك ساڵی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مه، به‌ڵكو ئه‌وه ده‌یان ساڵه باجی سیاسه‌تی كوردستانیی خۆی له‌پێناوی كورددا ده‌دات، ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌ر خاتری كه‌س، چونكه ئێمه نرخی به‌رزی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له قرچۆكێكی وه‌كو دیار غه‌ریب وه‌رناگرینه‌وه، به‌ڵكو ئه‌مه سیاسه‌تی كوردستانی یه‌كێتیی نیشتمانییه به‌رامبه‌ر به كورد له باكوور".
هەروەها دەشڵێت: "ده‌مانه‌وێت كه‌جه‌كه ئه‌وه روونبكاته‌وه ئایا ئه‌م قسانه‌ی دیار غه‌ریب ده‌یانكات، ره‌ئی كه‌جه‌كه‌ن، یان ئایا به جائیزی ده‌زانێت کە ئۆپه‌راسیۆنێكی نابه‌رامبه‌ر و به‌شێوه‌یه‌كی نادروست كرا، ئێمه جه‌نگێكی له‌سه‌ر به‌رپابكه‌ین كه داهاتووی هه‌رێمی كوردستان له‌و كات و ساته ناسكه‌دا كه دۆسیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌مان له‌پێشه، بخه‌ینه مه‌ترسییه‌وه؟".
لە کۆتایی روونکردنەوەکەیدا گوته‌بێژی یەکێتی داوا لە کادیرانی حیزبەکەی دەکات كه‌س له‌ئاستی خۆیه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه هه‌ڵوێست وه‌رنه‌گرێت، وەک ئەو دەڵێ: "بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له‌به‌رده‌م كه‌سێكی وه‌كو دیار غه‌ریب خۆش نه‌بێت له‌په‌ناوه توولوكه به‌رد له یه‌كێتی بگرێت، به‌حسابیش هیچی نه‌گوتووه و هه‌ر فه‌ره‌زیاته قسه ده‌كات، ده‌بێ دیار غه‌ریب بزانێ ئێمه له‌به‌ر كۆششی دیپلۆماسی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه كه وه‌ك ئه‌و، دۆ و دۆشاو تێكه‌ڵ ناكه‌ین تاوه‌كو خۆمان له به‌رپرسیاری چاره‌سه‌ر بدزینه‌وه".
دیار غەریب، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی کەجەکە، رۆژی دووشەممە 28-8-2017 دەستگیرکردنی کارمەندەکانی میتی تورکیای لە سنووری سلێمانی پشتڕاستکردەوە. لەبارەی یەکێتیش گوتی: "ده‌بێت یه‌كێتی چۆك بۆ فشاره‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك دانه‌دات، چونكه ده‌وڵه‌تی توركیا كاری ناقانوونی ده‌كات، هاوكات ده‌ستخۆشی له په‌كه‌كه‌ش بكات كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای پووچه‌ڵكردووەته‌وه و رێگەی نه‌داوه یه‌كێتی تووشی ئابڕووچونێكی مه‌زن ببێت، هه‌روه‌ها داوا له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بكات هه‌رچی دیبلۆماتی توركیایه له سنووری سلێمانیدا بیاننێرێته‌وه بۆ توركیا و كاری سه‌رجه‌م كۆمپانیا توركییه‌كان بووه‌ستێنێت، دەبوایە یه‌كێتی خۆی نوێنه‌ره‌كه‌ی خۆی بانگ بكردایه".
دیار غەریب سەبارەت بە هەڵوێست و کاردانەوەی یەکێتی زیاتر گوتی: "ئه‌مه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه بۆ یه‌كێتی، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی له‌م تاقیكردنه‌وه‌یەدا به‌سه‌ركه‌وتوویی ده‌ربچێت، ئه‌وا ده‌توانێت سه‌روه‌ری خۆی و گه‌له‌كه‌ی بپارێزێت و ببێته نموونه‌یه‌كی باش بۆ حكومه‌تی هه‌رێم به‌گشتی، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ده‌بێته سنووردانان بۆ به‌زاندنی سنووری باشووری كوردستان و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی، بێگومان له‌م حاڵه‌ته‌دا خه‌ڵكی باشووری كوردستان و گه‌لی كوردستان به‌گشتی ده‌ستخۆشی لێده‌كه‌ن و پشتیوانی یه‌كێتی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت چۆك بۆ فشاره‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك دانه‌دات و به‌پێچه‌وانه‌وه فشار بخاته سه‌ر توركیا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌و سیاسه‌تانه به‌ربدات". هەروەها دەشڵێت: "ئه‌گه‌ر تورک له‌م فشاره‌دا سه‌ربكه‌وێت، راناوه‌ستێت تاوەکو به‌ته‌واوی یه‌كێتی خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دات".
لەسەر کێشەی رفاندنی دوو ئەندامی سەر بە دەزگای میتی تورکیا لە قەزای دووکانی پارێزگای سلێمانی لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ەوە، تورکیا رۆژی 24-8-2017 نوێنەرایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لە ئەنقەر داخست و بەهرۆز گەڵاڵی رەوانەی هەرێمی کوردستان کردەوە.
رۆژێک دواتر سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند: "هۆكاری ئه‌و هه‌ڵوێسته سه‌رنه‌كه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌وڵه‌تی توركیایه له ناوچه‌ی سلێمانی، ده‌وڵه‌تی توركیاش یه‌كێتی به به‌رپرسیاری ئه‌و سه‌رنه‌كه‌وتنه ده‌زانێت".
داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ