عومەری سەید عەلی: کۆمیسیۆن بێلایەن و سەربەخۆیە و پابەندی بڕیارەکانی دەبین

30-09-2018
رووداو @Rudawkurdish
رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان
رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان
نیشانەکردن گۆران هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
A+ A-

رووداو-هەولێر

رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیێنێت، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کوردستان بێلایەن و سەربەخۆن و هەر بڕیارێک بدەن ئێمە پێوەی پابەند دەبین.


عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان گوتی: "هیوادارین ئەوەی مافی دەنگدانی هەیە، بە ژن و پیاوەوە بە کوڕ و کچەوە، هەموو بچن بۆ سەر سندووقی دەنگدان و ئەو مافەی کە هەیانە بە فیڕۆی نەدەن، بچن دەنگی خۆیان بدەن، بە دەنگدانی ئەوان گۆڕانی سیاسی دەبێت لە هەرێمی کوردستان، لەسەر نەخشەی سیاسی، هەروەها لە حکومڕانی و لە دەسەڵات".

پرسیار: داواکاریتان لە کۆمیسیۆن چییە بۆ ئەوەی بەشێوەکی پاک مامەڵە لەگەڵ ئەو هەڵبژاردنەدا بکەن؟

عومەر سەید عەلی: دیارە کۆمیسیۆن بێلایەنە، داوا دەکەین بێلایەنی خۆیان باش مومارەسە بکەن و بەوردی سەرنجی هەموو سکاڵا و شتێک بدەن و رێگەش بە ساختەکاری نەدەن.

پرسیار: هەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر رێنماییە نوێیەکانی کۆمیسیۆن چییە؟

عومەر سەید عەلی: کۆمیسیعن خۆی سەربەخۆیە، هەرچی بڕیارێک دەدات بزووتنەوەی گۆڕان پابەندە پێوەی.

پرسیار: دۆخی خەڵک خراپە، لەو باوەڕەدان ئەم هەڵبژاردنە و دەرئەنجامەکانی ببێتە هۆی ئەوەی دۆخی ئابووری خەڵک بەرەو باشتر بچێت دوای ئەوەی حکومەتی داهاتوو پێکدەهێندرێت؟

عومەر سەید عەلی: تەمەننا دەکەین ئەوە ببێت، بەڵام ئەمە پەیوەندی بە داهاتووی هەڵبژاردنەکانەوە هەیە، بزانین کێ دێتەوە دەسەڵات، ئایا کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان نەخشەی سیاسی دەگۆڕن یاخود دەنگ دەدەنەوە بە دەسەڵات، کە خۆتان دەزانن لە 20 ساڵی رابردوودا چیان بەسەر گەلەکەماندا هێناوە.

رووداو: پەیوەست بە پرسی سەرۆککۆمار، کە هەر یەک لە پارتی و یەکێتی بەربژێری جیاوازیان هەیە، ئێوە وەکو بزووتنەوەی گۆڕان پێتان ئاساییە دوو بەربژێر هەبێت یان لە پەرلەمان یەکلابکرێتەوە یاخود لە نێو فراکسیۆنە کوردییەکان؟

عومەر سەید عەلی: تا ئێستا ئەندامەکانی ئێمە سوێندیان نەخواردووە.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە