لە چەند ناوچەیەکی بەغدا لافاو هەستاوە

24-12-2016
کارزان رەسوڵ
هاتووچۆ سەخت بووە
هاتووچۆ سەخت بووە
نیشانەکردن بەغدا لافاو
A+ A-

رووداو - بەغدا

بەهۆی بارانبارینی زۆر، لە بەشێکی گەڕەکەکانی شاری بەغدا لافاو هەستاوە، بەکاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش هۆکاری دروستبوونی لافاو لە بەغدا بۆ خراپی ئاوەڕۆکانی ئەو شارە دەگەڕێننەوە.

رۆژی شەممە 24-12-2016، بەهۆی بارینی بارانێكی زۆر لە شاری بەغدا، لافاو لە هەندێک لە گەڕەکەکانی ئەو شارە هەستا و، هاتووچۆی دانیشتووانی لەنێوان ئەو گەڕەکانە سەخت کرد.

بەکاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەکو فەیسبووک و تویتەر، چەندین وێنەی ئەمڕۆی بەغدایان بڵاوکردوونەتەوە، لە وێنەکاندا دەردەکەوێت بڕێكی زۆر ئاو لە ژمارەیەك گەڕەكدا كۆبووەتەوە و لافاو هەستاوە.

خەڵكی بەغدا و بەکاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هۆکاری دروستبوونی لافاو بۆ خراپی ئاوەڕۆکانی بەغدا دەگەڕێننەوە و حکومەت بە بەرپرسیاری ئەو دۆخە دەزانن، چونكە ساڵانە دووبارە دەبێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە