کچەکەی سولەیمانی بۆ رووحانی: کێ تۆڵەی خوێنی باوکم دەکاتەوە؟

04-01-2020
سەردانی حەسەن رووحانی، سەرۆکی ئێران بۆ ماڵی قاسم سولەیمانی. وێنە: AFP
سەردانی حەسەن رووحانی، سەرۆکی ئێران بۆ ماڵی قاسم سولەیمانی. وێنە: AFP
نیشانەکردن قاسم سولەیمانی ئەبومەهدی موهەندیس بەغدا حەشدی شەعبی
A+ A-
 
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا حەسەن رووحانی، سەرۆکی ئێران لەگەڵ کچێکی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس دەبینرێت کە لە رووحانی دەپرسێت "ئێستا کێ تۆڵەی خوێنی باوکم دەکاتەوە؟"
 
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا کە لەلایەن میدیاکانی ئێرانەوە بڵاوکراوەتەوە، سەرۆکی ئێران بە کچەکەی قاسم سولەیمانی دەڵێت "خوا بتانپارێزێت، خودا ئارامیتان پێ ببەخشێ، خودا قەرەبووی دەکاتەوە. خودا خەمی ئێوە قەرەبوو دەکاتەوە، ئەو شتەی کە لە دەستان داوە قەرەبووی دەکاتەوە".
 
دوای قسەکانی رووحانی، کچەکەی قاسم سولەیمانی بە رووحانی دەڵێت "بەڕێز رووحانی، کاتێک خوێنی هاوڕێکانی باوکم دەڕژا، باوکم تۆڵەی دەکردنەوە، ئێستا کێ تۆڵەی خوێنی باوکم دەکاتەوە؟"
 
حەسەن رووحانی لە وەڵامی پرسیاری کچەکەی سولەیمانی دەڵێت "تۆڵە دەکەمەوە، هەمووان تۆڵەی خوێنی باوکت دەکەنەوە. نیگەران مەبن".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە