وەسێتنامەیەکی سێ دێڕیی قاسم سولەیمانی بڵاودەکرێتەوە

04-01-2020
نیشانەکردن قاسم سولەیمانی ئەبومەهدی موهەندیس بەغدا حەشدی شەعبی
A+ A-
 
میدیاکانی نزیک لە ئێران نووسراوێکیان بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەکەن کە وەسێتنامەی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسە و تیایدا باسی لەوە کردووە کە لە کرمان بەخاکبسپێردرێت.
 
نووسراوەکە شەش نیوە دێڕ (سێ دێڕ)ە و تێیدا هاتووە "هاوسەرەکەم، من شوێنی گۆڕەکەم دەستنیشانکردووە لە گۆڕستانی شەهیدانی کرمان. مەحموود دەزانێ، با گۆڕەکەی من سادە بێ وەکو هاوڕێ شەهیدەکانم".
 
لەبارەی چۆنێتی ناساندنی قاسم سولەیمانی لەسەر کێلی گۆڕەکەی، لە نووسراوەکەدا هاتووە، وشەی سەرباز قاسم سولەیمانی بنووسرێ و هیچ شتێکی دیکە لە پێش و دوای ناوەکەی نەنووسرێت.
 

 

ئەو نووسراوەی میدیاکانی نزیک لە ئێران وەکو وەسێتی قاسم سولەیمانی بڵاویانکردووەتەوە

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە