عادل عەبدولمەهدی کێیە؟

عادل عەبدولمەهدی کێیە؟


یەکەمجارە سەرۆک وەزیرانێک لە عێراق دا هەڵبژێردرێت و کەمترین رازینەبوونی لێ بکەوێتەوە .

د. بەرهەم ساڵح نۆیەمین سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی عێراق لە پایزی 2018 دا یەکەم بڕیاری وەک سەرۆک کۆمار ئەوەبوو عادل عەبدلمەهدی راسپارد بۆ  دروستکردنی کابینەی نوێی حکومەت.

عادل عەبدلمەهدی، ئەو سیاسەتمەدارەی وەها دەردەکەوێت لایەنە شیعییە جیاجیاکان لەسەری کۆک بن، لایەنە سونییەکان رەخنە و ناڕەزایی گەورەیان نییە بەرامبەری. هەمووش بە دۆستی کورد ناوی دەبەن . ئایا ئەم پیاوە دەبێتە پیاوی قۆناخەکە وەک زۆر کەس چاوەڕێیە؟  ئایا ئەو دەتوانێت هاوسەنگییە ئەستەمەکە لە عێراقدا ڕابگرێت؟

عادل عەبدلمەهدی لەدایکبووی گەڕەکی بەتاوینی بەغدا، کوڕی وەزیرێکی پێشووی سەردەمی پاشایەتییە، دەستپێکی ژیانی سیاسی لەنێو بەعسییەکاندا بوو، دواتر چەندین ساڵ چەپ و کۆمۆنیستێکی رادیکاڵ بوو، لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی رابردووشەوە خۆی لە نێو ئیسلامییەکاندا دۆزیەوە. خوێندنی ئابووری و سیاسەتی لە پاریس تەواوکردووە، ئەو مێژووە کەسایەتی ئەوی پێکهێناوە.

ئەم بەڵگەفیلمە ئاشنامان دەکات بە پاشخان و هەڵوێستەکانی عادلعەبدلمەهدی، بە چاوەڕوانی و پێشبینییەکان.