رووداو - ئەڵمانیا
جیاوازی چینایەتی و جیاوازی لە مووچە بەپێی جوگرافیا و رەگەز لە ئەڵمانیا ناڕەزایەتی بەشێک لە چینی کەمدەرامەتی ئەو وڵاتەی لێکەوتووەتەوە.
پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا بۆ کەمکردنەوەی ناڕەزایەتییەکان، پڕۆپۆزاڵێکی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی پەرلەمان سیستەمی سۆسیال و بیمە هەمواربکاتەوە.
بەپێی پڕۆژەکەی پارتی سۆسیال دیموکرات، پێویستە ئەو کەسانەی کە لە سەرووی 50 ساڵیدا بێکار دەبن، لە لایەن حکومەتەوە یارمەتی بکرێن.
پڕۆپۆزاڵەکە لەلایەن پارتە ناسیۆنالیست و راستڕەوەکانی ئەڵمانیا رەتدەکرێتەوە، پەرلەمانتارێکی پارتی ئەڵتەرناتیڤ بە رووداوی گوت، سۆسیال دیموکرات دەیانەوە ئەو کەسانە خەڵات بکەن کە کار ناکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ