Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دادگەی فیدراڵیی عێراق.

دادگەی فیدراڵیی عێراق.

عێراق27-07-2025

سبەی دادگەی فیدراڵی تاوتوێی دوو دۆسیە لەبارەی هەرێمی کوردستان دەکات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

نەهرۆ محەممەد

رۆژی بڵاوکردنەوە

27-07-2025

بابەتی پەیوەندیدار

تەندروستیی عێراق: لە جەژنی قورباندا زیاتر لە هەزار و 800 کەس بریندار بوونە
عێراق31-05-2026

تەندروستیی عێراق: لە جەژنی قورباندا زیاتر لە هەزار و 800 کەس بریندار بوونە

بەراوردێکی نرخی خانووبەرە لەنێوان هەولێر، بەغدا و زیقار
عێراق31-05-2026

بەراوردێکی نرخی خانووبەرە لەنێوان هەولێر، بەغدا و زیقار

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"
عێراق31-05-2026

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"

رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە سبەی دووشەممە، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق سێ سکاڵای تایبەت بە مووچەی فەرمانبەران و پڕۆژەی رووناکی تاوتوێ بکات. دوو لە سکاڵاکان داوای بەردەوامیی ناردنی مووچە دەکەن و سێیەمیشیان داوای هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەی رووناکی دەکات.
 
سکاڵاکانی تایبەت بە مووچە
 
دوو لە سکاڵاکان لەلایەن ژمارەیەک هاووڵاتییەوە لەسەر سەرۆکوەزیران و وەزیری داراییی عێراق تۆمارکراون. داواکاران داوا دەکەن دادگە بڕیار بدات کە وەزارەتی داراییی عێراق پابەند بکرێت بە ناردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەردەوام و مانگانە، بەبێ ئەوەی بکرێتە بەشێک لە کێشە سیاسییەکان یان ناکۆکی لەسەر یاسای بودجە.
 
یەکێک لە سکاڵاکان داوای دەرکردنی "فەرمانی وەلائی" (فەرمانسالاری) دەکات بۆ پابەندکردنی وەزارەتی دارایی بە ناردنی مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان و سوودمەندانی چاودێریی کۆمەڵایەتی تاوەکو دۆسییەکە بە یەکجاری یەکلایی دەکرێتەوە.
 
هەردوو سکاڵا پێشتر لە رۆژی 14ی ئەم مانگە دانیشتنیان لەسەر کرا و بۆ 28ی مانگ دواخرا.
 
سکاڵای تایبەت بە کارەبا
 
سکاڵای سێیەم لەلایەن سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، لەسەر سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە. سکاڵاکە داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات سەبارەت بە پڕۆژەی  "پڕۆژەی رووناکی" کارەبای 24 کاژێری.
 
ئەو سکاڵایەش رۆژی 20ی ئەم مانگە دانیشتنی لەسەر کرا و بۆ سبەی دواخرا.