Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ساتی پێشوازیی مەسرور بارزانی لە عەلی زەیدی

ساتی پێشوازیی مەسرور بارزانی لە عەلی زەیدی

کوردستان02-05-2026

عەلی زەیدی گەیشتە هەرێمی کوردستان

0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

نەهرۆ محەممەد

رۆژی بڵاوکردنەوە

02-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پیرۆزباییەکی "گەرم" لە یەکێتی دەکات
کوردستان31-05-2026

پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پیرۆزباییەکی "گەرم" لە یەکێتی دەکات

پێشبینی دەکرێ ئەم ساڵ 60 هەزار تۆن پەتاتە لە پارێزگای ورمێ بەرهەم بهێندرێ
کوردستان31-05-2026

پێشبینی دەکرێ ئەم ساڵ 60 هەزار تۆن پەتاتە لە پارێزگای ورمێ بەرهەم بهێندرێ

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە
کوردستان31-05-2026

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە

 
رووداو دیجیتاڵ 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، عەلی زەیدی، بەربژێری راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق گەیشتە هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لێکرد.
 
شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێکهاتبوون لە فازل میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی؛ فوئاد حوسین، وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی؛ رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە لە فڕۆکەخانە لە پێشوازی زەیدی بوون.
 
 
موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساسی عێراق؛ عەبدولحوسێن موسەوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەهجی وەتەنی و عەباس عامری، ئەمینداری چوارچێوەی هاوئاهەنگیی یاوەری عەلی زەیدی دەکەن.
 
بڕیارە عەلی زەیدی لەگەڵ سەرۆک بارزانی؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە. ئامانج لە کۆبوونەوەکان تاوتوێکردنی پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقە.
 
 
دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکانی هەولێر، بڕیارە عەلی زەیدی سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبێتەوە.
 
ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 27ـی نیسانی 2026، عەلی فالح زەیدی بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەتی نوێ راسپێردرا و 30 رۆژی لەبەردەمە بۆ پێکهێنانی کابینەکەی.