میكانیزم و ئاستەنگەكانی بەردەم دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق
ئەم بۆچوونە تاڕادەیەکی زۆر راستە، بەڵام لێرەدا بابەتەکە زیاتر پەیوەستە بە راستکردنەوەی باڵانسی هێز لەنێو دامەزراوەی یاسادانان کە خۆی لە ئەنجوومەنی نوێنەراندا دەبینێتەوە، کە لەدوای کشانەوەی ئەندامانی رەوتی سەدر و جێگرتنەوەیان لەلایەن هێزە نەیارەکانیان هاتە ئاراوە، ئەمە بابەتە ئێستا لە هەمووکاتێک رەوتی سەدر هەست بە بۆشاییەکەی دەکات و خۆی بە پەراوێزخراو دەزانێت لە پرۆسەی سیاسی، لەبەرئەوە هەر بەربژێرێک بۆ سەرۆکایەتیی حکومەتی دوای کازمی دەستنیشان بکرێت لەلای ئەوانەوە رەتدەکرێتەوە، بۆیەش ئێستا بە ئاشکرا باس لە بەسەرچوونی ئەنجوومەنی نوێنەران و دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن دەکەنەوە.