له پێشهاتێكى نوێ و لەسەر بڕیاری سه‌رۆكى ره‌وتەکە، ته‌واوى ئه‌ندامانى فراكسیۆنى رەوتی سەدر له پەرلەمانی عێراق نامه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكێش به سه‌رۆكایه‌تیى پەرلەمان کرد، هەر دەمودەستێش لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە پەسندکران.
هەرچەندە مقۆ مقۆی ئەوەش لە ئارادایە کە ئایا دەسەڵاتی پەسندکردنی دەستلەکارکێشانەوەکان لە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی پەرلەمانە یان دەبێ لە دانیشتنێکی پەرلەماندا بە زۆرینەی رەها پەسندبکرێن، بەڵام بە بیانوی ئەوەی دەستلەکارکێشانەوەکان وەکو تاکەکەس پێشکێش کراون بۆیە سەرۆکی پەرلەمان بەبێ گەڕانەوە بۆ دانیشتنی پەرلەمان پەسندی کرد.
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه لە دەقە یاساییەکاندا
به‌پێى بڕیاری دادگه‌ى فیدراڵیى عێراق ژمارە (144/فیدراڵیی/2021) لە 14-11-2021 کە روونکردنەوەیەکە، دادگەی ناوبراو سەبارەت بە ماددەی 46 لە یاسای هەڵبژاردن ژمارە 9ـی ساڵی 2020 پێشکێشی کردووە و بە سەرپێچی هەژمارکردووە لە دەقی ماددەکانی (5 ، 14، 16 ،20) لە دەستووری بەرکاری عێراق، دوای پەسند کردنی داواكارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كان له هه‌ر بازنه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردندا یه‌ده‌گى یه‌كه‌مى بازنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه سه‌رده‌كه‌وێت و شوێنى ئه‌و ئه‌ندامه ده‌گرێته‌وه كه ده‌ستیله‌كاركێشاوه‌ته‌وه، بێگومان به ره‌چاوكردنى جیاوازیه‌كان له بازنه‌یه‌كه‌وه بۆ بازنه‌یه‌كى تر، چونكه بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن هه‌یه ته‌نها 1 ئه‌ندامى ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه، كه‌چى بازنه‌ى تر هه‌یه 4 ئه‌ندامى ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه، ئه‌مه‌ش به لەبەرچاوگرتنی رێژه‌ى كۆتاى ئافره‌ت.
لەلایەکی دیکەشەوە، لەسەر ئاستی باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق 5 بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن هەیە كه جێگره‌وه‌كانیان یاخود یه‌ده‌گى یه‌كه‌م له خودى كاندیدانى سەر بە ره‌وتى سه‌درن کە بە پێی یاسا پێویستە لە لایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە ئاگادار بکرێنەوە لە ماوەی مانگێکدا سوێندی یاسایی ئەنجام بدەن، ئەگەر لە ماوەی دیاریکراودا ئەنجامیان نەدا، داوا لەو کاندیدانە دەکرێت کە ژمارەی دەنگەکانیان لە دوای ئەواندا دێن.
ئه‌گه‌ر بژاردەی گۆڕانکارییەکان جێبەجێ بکرێت
ئه‌گه‌ر گۆڕانكارییه‌كان، ئه‌نجامدران نەخشەی سیاسی لە پەرلەمانی عێراق دێتەکایە و ژماره‌ی کورسی پارت و هاوپه‌یمانى سیاسیی و ئه‌ندامانى سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت، گرنگترینیان له‌م خشته‌ى لاى خواره‌وه ده‌بینین:

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ