بۆچی جەنگ، رێککەوتن چارەهەڵنەگر دەکات؟
لە بارودۆخێکی بەوشێوەیەدا، رێککەوتنی ئەگەری، نەک رووداوێکی لەناکاو، بەڵکو ئەنجامی پرۆسەیەکی قۆناخبەندییە. پرۆسەیەک کە تێیدا ئامانجەکە نەک سڕینەوەی تەواوەتیی ململانێ، بەڵکو سنووردارکردنیەتی لە چوارچێوەیەکی پێشبینیکراوتردا. بە دەربڕینێکی وردتر، پرسەکە لەسەر کۆتاییهێنان بە قەیرانەکە نییە، بەڵکو لەسەر ئەوەیە کە قەیرانەکە بکرێتە قابیلی بەڕێوەبردن.