سوپای ئیسرائیل: لە 24 کاژێردا 400 ئامانجمان لە ئێران پێکا
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە دوایین شەپۆلی هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران، 400 شوێنی هەستیاریان بە سەرکەوتوویی کردوونەتە ئامانج.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە دوایین شەپۆلی هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران، 400 شوێنی هەستیاریان بە سەرکەوتوویی کردوونەتە ئامانج.
هونەرمەندی بەناوبانگی کورد ناسر رەزازی دەڵێ، سەرەڕای هەبوونی ژمارەیەک کەموکوڕی، زمانی کوردی لە ئاستی زمانە جیهانییەکاندایە. پارێزگاری سلێمانیش دەڵێ، بۆ پەرەپێدانی زیاتر، پێویستە زمانەکە بخرێتە نێو ژیریی دەستکردەوە و بەکاربهێنرێت.
سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، هەوڵەکانی سێ وڵاتە ئەورووپییەکە بۆ گەڕاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر وڵاتەکەی ''رەوایی نێودەوڵەتی'' نییە و دەشڵێت، ''هیچ کات بەدوای دروستکردنی چەکی ئەتۆمیدا نەبووینە و ناشبین''.
رووداوێکی هاتووچۆ لە نزیک شاری کۆیەشتی سەر بە پارێزگای لوڕستان گیانلەدەستدانی چوار کەسی لێکەوتەوە. بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە دەڵێت، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان گڕی گرتووە
سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، ''دەکرێ پەیوەندییە خزمایەتییەکانی دانیشتووانی سەر سنوور لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بەکاربهێنرێن''، گوتیشی، ''ئێمە لە هەردوو لای سنوور کورد (کوردنشین)مان هەیە، هەموومان وەکو یەکدین، تەنیا یەک هێڵیان کێشاوە کە لە یەکدی جیایان بکەنەوە".
گوتەبێژی یەکێتی دەڵێت، گوتاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دەستپێکی کۆنگرەی پێنجەمی حیزبەکەیاندا ''زۆر نایاب'' بووە و ئاماژە بەوەش دەکات، "لە رۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ پارتی دەستپێدەکەنەوە."
ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، خوێندنەوەی جیاواز بۆ بڕگەی هەشتی مادەی 14ی پڕۆژەیاسای بودجە هەن؛ ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا مادەکانی نێو پڕۆژەیاساکە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان پەسند کراون.