ئایا قەیرانەكانی عێراق سەری حكومەتەكەی كازمییش دەخۆن؟
كازمی هەر لە سەرەتاوە دەستی بۆ دۆسیەی "دەستە تایبەتەكان" بردووە كە چەندین میلیار دۆلار بودجەیان هەیە و بە پشكی مالیكیی سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق دادەنرێن. واتە دەیەوێت بوێری خۆی بۆ هێزەكان و كۆمەڵگە پیشانبدات، شێوازی چارەسەركردن و سەركەوتنی لەو كەیسە دەتوانێت داهاتووی ئەو لە حوكمی عێراق و بەختی ئەو بۆ سەركەوتنی لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا مسۆگەربكات، چونكە پێناچێت ئەو تەنیا بۆ یەكساڵ هاتبێتە نێو ئەو یارییە قورسە و چاوی لە سەركەوتن لە هەڵبژاردنی داهاتوو نەبێت.