ساڵانێكی زۆره كه رۆڵی نه‌وت له به‌رهه‌مێكی ئابووری بۆ ئامڕازێكی سیاسی گۆڕدراوه و وڵاتانی سعودیه و رووسیا زیاترین سوودیان له‌و به‌رهه‌مه كانزاییه بۆ پته‌وتركردن و به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان وه‌رگرتوه. نه‌وت بۆ زۆربه‌ی وڵاتانی هه‌نارده‌كار ته‌نیا سەرچاوه‌ی داهات و بزوێنه‌ری ئابووری نییه، به‌ڵكو هێڵی په‌یوه‌ندی سیاسی و ستراتیژییە له‌گه‌ڵ وڵاتانی كڕیار كه ده‌بێته هۆی به‌ستنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و وڵاتانه به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتانی زلهێز و رۆژئاوایی.
كاتێك له ساڵی 2004 تاوەکو 2014 ئاستی به‌رهه‌م هێنانی نه‌وتی رووسیا له سعودیه نزیك بووەوه و هه‌روها به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی شێڵ (به‌ردینه) له ئه‌مریكا و كەنەدا بووه هۆی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر پشكی سعودیه له بازاڕی نه‌وتی ویلایەتە یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌و وڵاته به هاوكاری وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت، قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی خۆیان به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 2.5 میلیۆن به‌رمیل له‌ماوه‌ی 2014 بۆ 2016 به‌رزكرده‌وه. ئه‌وه‌ش بووه هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وتی (تەکساس) له 105 دۆلار بۆ 33 دۆلار (له ماوه‌ی حوزه‌یرانی 2014 بۆ شوباتی 2016). ئه‌و دابه‌زینی نرخی نه‌وته گوشارێكی زۆری خسته سه‌ر ئابووری رووسیا كه ئه‌و كات به‌هۆی داگیركردنی كرێمه تووشی گه‌مارۆی ئابووری له‌لایان وڵاتانی رۆژئاوایی ببوو، هه‌رچه‌ند پیشه‌سازی نه‌وتی له وڵاتانی ناو رێكخراوی ئۆپێكیش له كێشه‌ی ئابووری بێبه‌ش نه‌بوون. له‌كۆتایی دا، سعودیه وه‌ك سه‌رۆكی دیفاكتۆی وڵاتانی ناو رێكخراوی ئۆپێك له‌گه‌ڵ رووسیا رێكه‌وت و 10 وڵاتی هه‌نارده‌كاری نه‌وتی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێكێشیان هێنایه ناو رێكه‌وتنه‌كه‌وه كه به ئۆپێك پلاس پێك ناسراوه. به‌پێی ئه‌و رێکه‌وتنه و دابه‌زاندنی نزیكه‌ی دوو ملیۆن به‌رمیل له قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێانی نه‌وتی ئه‌و وڵاتانه باڵانس بۆ بازاڕی نه‌وت گه‌ڕایه‌وه.
هاوكاری مێژوویی سعودیه و رووسیا بۆ هاوسه‌نگی بازاڕی نه‌وت، بووه هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو وڵاته تاجێیه‌ك كه سه‌ركردایه‌تی رووستا و سعودیه چه‌ندین جار له ماوه‌یه‌كی كه‌م یه‌كتریان بینی و لێكتێگه‌یشتنێكی باش له نێوانیان سازكرا، ته‌نانه‌ت له پرسه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه پێده‌چوو سه‌ره‌تایه‌كی نوێ بێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئه‌و ناوچه ئاڵۆزه، به‌تایبه‌ت له سووریا و یه‌مه‌ن.
سعودیه تا راده‌یه‌كی زۆر دژایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر رووسیا له سووریا كه‌مكرده‌وه و سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له عەمانی پایته‌ختی ئوردن باسی به‌ڵێنی سعودیه بۆ پشتگیری پڕۆسه‌ی ئاشته‌وایی له سووریا كرد كه رووسیا سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد. له‌به‌رامبه‌ر دا رووسیاش وازی له یه‌مه‌ن هێنا و هه‌ڵمه‌تی میدیایی و مه‌یدانی خۆی دژی هێرشه‌كانی سعودیە بۆ یه‌مه‌ن وه‌ستاند.
هاوكاری ئه‌و دوو وڵاته و رێكه‌وتنی نێوانیان تاوەکو كانونی یه‌كه‌می 2019 به‌رده‌وام نوێ ده‌كرایه‌وه و باڵانسی بازاڕ به شێوازێكی كارا راگیرابوو. ئه‌وه‌ش ده‌سكه‌وتێكی گرینگ بوو بۆ سعودیه كه تا چه‌ند ساڵ له‌مه‌و به‌ر وه‌ك گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له جیهان ناسرابوو و تاكه وڵات بوو كه ده‌یتوانی له ماوه‌یه‌كی كه‌م زیاتر له دوو میلیۆن به‌رمیل له رۆژ قه‌باره‌ی به‌رهه‌م هێنانی خۆی به‌رزبكاته‌وه. به‌و رێكه‌وتنه، سعودیه توانی هه‌م ئۆپێك كه خۆی رۆڵی سه‌ره‌كی له دیاریكردنی ئاڕاسته‌ی ئه‌و هه‌بوو له لاوازتر بوون و هه‌ڵوه‌شانه‌وه رزگاربكات و هه‌م پێگه‌ی خۆی وه‌ك گه‌وره‌ترین هێز بۆ راگرتنی باڵانسی بازاڕی نه‌وت پته‌وتر بكات، هه‌روه‌ها رووسیاشی هێنایه ناو رێكه‌وتن و به‌و كاره خێرایی گه‌شه‌ی كه‌رتی نه‌وتی رووسیای تاڕاده‌یه‌كی زۆر، سنووردار كرد.
پاش به‌رزبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له كۆتایی 2019 بۆ سه‌ر ئابووری جیهانی كه بووه هۆی دابه‌زینی گه‌شه‌ی ئابووری چین و خواستی ئه‌و وڵاته بۆ نه‌وت، دانووستاندنی سعودیه له‌گه‌ڵ رووسیا نه‌گه‌یشته رێكه‌وتن و له ئاكام دا هه‌ردوو وڵات جه‌نگی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان راگه‌یاند. هاوكات بوونی ئه‌و جه‌نگه له‌گه‌ڵ قووڵتربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری جیهان که له پاش 1932 بێ هاوتابووه، گورزێكی كوشنده‌ی له پیشه‌سازی نه‌وتی له جیهان وه‌شاند و ئابووری زۆربه‌ی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وتی به‌ره‌و رووخان برد. له ئاكامی جه‌نگی نه‌وتی رووسیا و سعودیه، نرخی نه‌وت له 65 دۆلار بۆ ژێر 20 دۆلار دابه‌زی. رۆژی هەینی 17ی نیسانی 2020، نرخی بارێكی نه‌وتی تورشی (سولفور به‌رزی) تێکساس به ته‌نیا دوو دۆلار فرۆشرا و له رۆژی 20ی نیسانیش بۆ ماوه‌یه‌ك بوو به ناقس، واتا عه‌مباره‌كان پڕبووه و به‌رهه‌م هێنه‌ره‌كان پاره ده‌ده‌ن به كه‌سێك لێیان بكڕێت، نرخی چه‌ند جۆرێكی نه‌وتی كه‌نه‌دا گه‌یشته ژێر 10 دۆلار، هه‌روه‌ها نه‌وتی نێجیریە به 12 دۆلاریش کڕیاری بۆ نه‌دۆزرایه‌وه. به‌رده‌وامی له دابه‌زینه وایكرد كه پیشه‌سازی نه‌وتی ویلایەتە یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كه یه‌كێك له‌و كه‌رتانه بووه له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد ترامپ گه‌شه‌ی به‌رچاوی كردوه و ده‌یتوانی خزمه‌تی زۆر به كه‌مپه‌ینی ئه‌و بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2020 بكات و بكه‌وێته ژێر مه‌ترسییه‌وه. ئه‌وه‌ش ترامپی هێنایه سه‌ر خه‌ت و له‌سه‌ره‌تا وه‌ك داواكاری و دواتر به هه‌ڕه‌شه، سعودیه‌ی به‌ره‌و رێكه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ رووسیا له چوارچێوه‌ی ئۆپێك پلاس هاندا.
رێكه‌وتنێك كه بووه هۆی دابه‌زاندنی 9.7 میلیۆن به‌رمیل نه‌وت له به‌رهه‌م هێنانی 20 وڵاتی جیهان.
هه‌رچه‌ند ئه‌و رێكه‌وتنه له‌وانه‌یه زووتر له پلانی سعودیە جێبه‌جێكرابێت، به‌ڵام سعودیە به‌وه‌ش دڵخۆشه و به ده‌سكه‌وتێكی دیكه بۆ سیاسه‌تی نه‌وتی خۆی ده‌زانێت، چونکە ئه‌مجاره نه‌ته‌نیا رووسیا، به‌ڵكو ئه‌مریكا، كانەدا و مەکسیکیشی هێنایه ناو رێكه‌وتن و پلانی گه‌شه‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاتانه‌شی سنوورداركرد.
ئه‌و ده‌سكه‌وته، هه‌رچه‌ند له لایه‌ك ده‌توانێت وڵاتانی ناو رێكه‌وتنه‌كه‌ی ئۆپێك پلاس زیاتر بكات و پێگه‌ی سعودیه له بازاڕه‌كان بپارێزێت و به‌رده‌وامی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌مریكا له مه‌ترسی رزگار بكات، به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی كێشه له نێو وڵاتانی نه‌وتی ناوچه و له‌نێوان ئه‌و وڵاتانه له‌گه‌ڵ سعودیه به‌رزده‌كاته‌وه. چونكه ئابووری و حوكمڕانی زۆربه‌یان په‌یوه‌سته به نه‌وت و داهاتی، ده‌ستنیشان ده‌كات. له‌پێش هه‌مووشیان عێراق، ئێران، جەزائیر و نێجیریا.
به‌هۆی دواخستنی رێكه‌وتنی سعودیە و رووسیا له‌سه‌ر پلانی نوێی دابه‌زاندنی قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنان، نرخی نه‌وت به‌خێرایی و له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگ به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 65%دابه‌زی. به‌رده‌ستبوونی نه‌وتی هه‌رزان، وڵاتانی چین، ژاپۆن، ئه‌مریكا و به‌شێك له وڵاتانی ئه‌ورووپی هاندا قه‌باره‌ی نه‌وتی ستراتیژیکی ناو عه‌مباره‌كانیان به‌رزبكه‌نه‌وه. پڕبوونی عه‌مباره‌كانی وڵاتانی كڕیاری نه‌وت له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بوونی قه‌یرانی كۆرۆنا، بووەته هۆی به‌رده‌وامی له دابه‌زینی نرخی نه‌وت و رێكه‌وتنی نوێی ئۆپێك پلاسی ناكارا كردوه. رێكه‌وتنێك كه له‌لایەن یه‌كێك له به‌رپرسانی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی گۆڵدمه‌ن ساچس (Goldman Sachs) به (زۆركه‌م و زۆر دره‌نگ) پێناسه‌كراوه. ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مجاره‌ی سعودیه له‌سه‌ر نرخی نه‌وت، ده‌توانێت قومارێك بێت كه سه‌رێكی ده‌سكه‌وته‌كانی سعودیه له بازاڕی نه‌وته كه باسمانكرد و سه‌رێكی سه‌رهه‌ڵدانی دۆمینۆیه‌كی كێشه‌ی ناوخۆیی له وڵاتانی نه‌وتی ناوچه‌یه كه له‌وانه‌یه داوێنی سعودیه‌ش بگرێته‌وه. كورت هێنانی بودجه‌ی وڵاتانی نه‌وتی، ده‌توانێت به‌هارێكی نوێی گۆڕانكاری له ناوچه‌كه داگیرسێنێت كه راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ رووبكاته ئه‌و وڵاته‌ش.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت، هه‌ر له ئێستاوە ئاستی خۆڕاگری وڵاتانی ناوچه‌ی دابه‌زاندوه و ئه‌گه‌ری جه‌نگ له ئارادایه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌و مه‌ترسییه، ده‌وردانی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له نزیك گه‌رووی هورمز له لایان كه‌شتییه‌كانی سوپای پاسداران ئێران له كاتی مانۆڕێكی ئاسایی و دواتر ده‌ستگرتنی كاتی ئه‌و هێزانه به‌سه‌ر كه‌شتیه‌كی هۆنگ كۆنگی له هه‌فته‌ی ڕابردوو بوو ده‌توانن دابه‌زینی ئاستی خۆڕاگری وڵاتان له‌و ناوچه‌یه پیشان بده‌ن، هه‌ڵسووكه‌وتێك كه ماوه‌یه‌كی درێژبوو نه‌ده‌بیندرا. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی چه‌ند سێناتۆرێكی ئه‌مریكا به پێویست بوونی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سعودیه یان دانانی گه‌ماڕۆ له‌سه‌ر نه‌وتی سعودیه، له وەڵامی زه‌ربه‌یه‌ك كه ئه‌و وڵاته له ئابووری و پیشه‌سازی نه‌وتی ئه‌مریكای داوه، هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ بوونیان كه‌مه، به‌ڵام نیشانه‌یه‌كن له گۆڕانی تێڕوانینی ئه‌مریكییه‌كان به‌رامبه‌ر سعودیه وه‌ك هاوپه‌یمانێكی ستراتیژێک. ئه‌وانه‌ش ده‌توانن رێگەخۆشكه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یكی جیدی له نێوان وڵاتانی ناوچه، به‌تایبه‌ت ئێران و سعودیه كه ده‌توانێت عێراق، ئیمارات و ته‌نانه‌ت قه‌ته‌ر و كوێتیش تێوه‌ربدات.
دابه‌زینی رێژه‌ی داواكاری بۆ نه‌وت له مانگه‌كانی داهاتوو كه پێشبینی ده‌كرێت له مانگی ئایار بۆ زیاتر له 25 میلیۆن به‌رمیل دابه‌زێت كه له كۆی هه‌نارده‌ی وڵاتانی كه‌نداو زیاتره، ده‌توانێت كاتێكی گونجاو بێت بۆ سه‌رهه‌ڵدانی كێشه له‌و ناوچه‌یه یان به‌لانی كه‌م به‌شێك له وڵاتانی ئه‌و ناوچه‌یه به سعودیه‌وه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ