کۆنسووڵی ئێران لە هەولێر بۆ رووداو: سەردانەکەی پزیشکیان لەسەر بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی بووە
لەبارەی سەردانەکانی ئەم ساڵی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران و رۆڵیان لە ئارامکردن و باشکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران، کۆنسووڵی ئێران لە هەولێر دەڵێت، "بەدڵنیاییەوە کاریگەرییان هەیە. هەرچۆنێک بێت ئێمە کاریگەری ئەو سەردانانەی نێچیرڤان بارزانی دەبینین. بەگوێرەی ئەو بانگهێشتەی کە لە دکتۆر پزیشکیان کرد و لە بەرامبەریشدا جەنابییان بە ئەرێنی وەڵامی بانگهێشتەکەیانی دایەوە."