مووچەی فەرمانبەران لە رێگەی بانکی بازرگانیی عێراقەوە بەجێ دەکرێت

01-05-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان رازین مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) بەجێ بکرێت، فەرمانبەرانیش سەرپشکن دواتر مووچەکانیان لە رێگەی بانکەکانی نێو پرۆژەی 'هەژماری من'، وەربگرن.
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە سێ رۆژ لە بەغدا بوو، لەگەڵ بەرپرسانی حیزبی و حکومی عێراق چەندین دۆسیەی تاوتوێ کرد، لەوانە مووچە و هەڵبژاردن.
 
بڕیاردراوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 10ـی حوەزیراندا بکرێت، کە پارتی و پێکهاتەکانی وەکو تورکمان، ئەرمەن و کریستیان بڕیاریانداوە بەشداریی نەکەن. رووداو زانیویەتی بەمنزیکانە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامەیەک بۆ دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دەنووسێت و داوای گەڕانەوەی کورسی کۆتای پێکهاتەکان دەکات، کە بە بڕیاری دادگەکە نەهێڵدراون.
 
رووداو زانیویەتی بەرپرسانی بەغدا ئەم داوایەی نێچیرڤان بارزانیان قبوڵ کردووە. دوای گەڕانەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی گوت 'گرنگ و پێویستە هەموو پێکهاتەکانی بەشداریی هەڵبژاردن بکەن.'
 
سەبارەت بە پرسی مووچەش، نێچیرڤان بارزانی پێشیازی کردووە، مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بانکی بازرگانیی عێراقەوە، هەژماریان بۆ بکرێتەوە و مووچەکانیان بەجێ بکرێت. حکومەتی عێراق قبووڵی کردووە، هەر فەرمانبەرێکیش سەرپشکە، لە تی بی ئایەوە حیسابەکەی بخاتە سەر بانکەکانی 'هەژماری من'.
 
دوێنێ حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوی بۆ بەغدا کردووە کە رازییە مووچە بخرێتە سەر بانکی تی بی ئای. 
 
رووداو زانیویەتی،  بەغدا داوای هەموو داهاتی نێوخۆی هەرێمی کوردستانی کردووە، بەڵام هەولێر رازی نییە و پێیگوتوون 'نیوە بە نیوە.'
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پاڵاوگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئەپیکور: بەم مەرجانە ئامادەین هەناردەکردنی نەوت بۆ تورکیا دەستپێبکەینەوە

کۆمپانیاکانی ئەندامی کۆمەڵەی ئەپیکور دووپاتی دەکەنەوە ئامادەن هەناردەکردن دەستپێبکەنەوە، "ئەمەش بەندە بە گەیشتن بە رێککەوتن کە گەرەنتی پارەدان بۆ هەناردەکردنی رابردوو و داهاتوو و پاراستنی مافی کۆمپانیاکان دابین بکات لەڕووی بازرگانی و ئابوورییەوە. "