لە 5 مانگدا ئامەد بایی 161 ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردە کردووە

02-07-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە 5 مانگدا بایی 161 ملیۆن دۆلار کاڵا لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستانەوە هەناردە کراوە.
 
بەگوێرەی داتای دەستەی ئاماری تورکیا، لە پێنج مانگی سەرەتای 2025دا هەناردەی ئامەد 161 ملیۆن و 47 هەزار دۆلار بووە.
 
هەناردەکارانی ئامەد لە مانگی کانوونی دووەمــدا بایی 26 ملیۆن و 134 هەزار دۆلار، لە مانگی شوباتدا بایی 34 ملیۆن و 966 هەزار دۆلار، لە مانگی ئاداردا بایی 21 ملیۆن و 618 هەزار دۆلار، لە مانگی نیساندا بایی 33 ملیۆن و 775 هەزار دۆلار و لە مانگی ئایاردا بایی 44 ملیۆن و 553 هەزار دۆلار کاڵایان هەناردە کردووە.
 
گەورەترین هەناردەی ئامەد لە کەرەتەکانی کانزا ئاسنی و نائاسنینەکان، مادە کیمیاییەکان و بەرهەمەکانی، دانەوێڵە، پاقلەمەنی، کارەبایی و ئەلیکترۆنیات، پۆشاک و قوماشە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەرووی هورمز

شارەزایەکی بازرگانی: داخستنی گەرووی هورمز بازاڕی عێراق و هەرێمی کوردستان تێکدەدات

شارەزایەکی بواری گواستنەوەی نێودەوڵەتی رایدەگەیێنێت، داخستنی گەرووی هورمز بازاڕی عێراق و هەرێمی کوردستان تێکدەدات و حکومەتی عێراق ناچار دەکات رێڕەوی بازرگانیی خۆی بەرەو بەندەری مێرسینی تورکیا بگۆڕێت، کە ئەوەش تێچوویەکی زۆرتر و کاتێکی زیاتری دەوێت