سێ کۆمپانیای نەوت حەقدەستەکانیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرت

04-04-2020
عیسا حەسەن
نیشانەکردن نەوت
A+ A-
رووداو-هەولێر

هەرسێ کۆمپانیای نەوتی، گەنەڵ ئینێرجی، گەڵف کیستۆن و دی ئێن ئۆ حەقدەستەکانیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرت.
 
کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی رایگەیاند، سەرباری ئەوەی وەرگرتنی حەقدەستی کۆمپانیاکەیان کەمێ دواکەوتووە، بەڵام بڕی 5.6 ملیۆن دۆلاریان بۆ کێڵگەی تەقتەق و بڕی 8.6 ملیۆن دۆلاریشیان بۆ کێڵگەی تاوکێ لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.
 
هەروەها کۆمپانیای گەڵف کیستۆن کە لە کێڵگەی شێخان وەبەرهێنان دەکات رایگەیاند، بڕی 12.6 ملیۆن دۆلاری وەک حەقدەستی کۆمپانیاکە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.
 
کۆمپانیای دی ئێن ئۆ، کە لە کێڵگەی تاوکێ و پێشخابوور وەبەرهێنان دەکات و خاوەنی زۆرترین پشکە لەم کێڵگانە رایگەیاند؛ 77 ملیۆن و 235 هەزار دۆلاریان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆنسەی زێڕ. وێنە: Reuters

بڕیارێکی دادگەی ئەمریکا دژی ترەمپ نرخی زێڕی زیاتر لە 100 دۆلار بەرزکردەوە

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە لەکاتی داخرانی بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 111 دۆلار بەرزبووەوە و بە 5108 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.