بانکی ناوەندیی تورکیا رێژەی سوود رادەگەیێنێت

06-03-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بانکی ناوەندیی تورکیا پێنجشەممە بۆ رێژەی سوودی بانکی لە ئەم ساڵ رادەگەیێنێت؛ پێشبینییەکان بەو ئاراستەیەن رێژەی سوودی بانکی 250 خاڵی دیکە کەم بکرێتەوە.
 
ئەنجوومەنی سیاسەتی نەختینەیی دراوی بانکی ناوەندیی تورکیا دوای نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 6ـی ئاداری 2025 بە سەرۆکایەتیی فاتح کاراهان، سەرۆکی بانکی ناوەندی کۆدەبێتەوە و لە کاژێر 14:00ـدا بڕیاری خۆی لەبارەی سوودی بانکی رادەگەیێنێت. 
 
بازاڕەکانی ناوخۆ سەرنجیان لەسەر بڕیاری بانکەکەیە. بە گوێرەی راپرسییەکی ئانادۆڵ، کە بە بەشداریی 20 شارەزای ئابووری کراوە، پێشبینی دەکرێت بانکی ناوەندیی تورکیا بە کەمکردنەوەی 250 خاڵ سوودی بانکی لە 45٪ بۆ 42.5٪ کەم بکاتەوە. 
 
لە راپرسییەکەدا چاوەڕوانیی ئابووریناسان بۆ رێژەی سوودی بانکی لە کۆتایی 2025 ـدا 30٪ بووە. 
 
بانکی ناوەندیی تورکیا لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەمساڵیدا کە رۆژی پێنجشەممە 23ـی کانوونی دووەمی 2025 کرا، بە کەمکردنەوەی 250 خاڵ رێژەی سوودی بانکی لە 47.50٪ بۆ 45٪ دابەزاند.
 
بانکی ناوەندیی تورکیا دوای دوو ساڵ، لە دوایین کۆبوونەوەی پارساڵدا کە رۆژی پێنجشەممە 26ـی کانوونی یەکەمی 2024 کرا، بە کەمکردنەوەی 250 خاڵ رێژەی سوودی بانکی لە 50٪ بۆ 47.50٪ کەمکردەوە. بەمشێوەیە بۆ یەکەمجار لە ماوەی 22 مانگدا رێژەی سوود کەمکرایەوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەرووی هورمز

شارەزایەکی بازرگانی: داخستنی گەرووی هورمز بازاڕی عێراق و هەرێمی کوردستان تێکدەدات

شارەزایەکی بواری گواستنەوەی نێودەوڵەتی رایدەگەیێنێت، داخستنی گەرووی هورمز بازاڕی عێراق و هەرێمی کوردستان تێکدەدات و حکومەتی عێراق ناچار دەکات رێڕەوی بازرگانیی خۆی بەرەو بەندەری مێرسینی تورکیا بگۆڕێت، کە ئەوەش تێچوویەکی زۆرتر و کاتێکی زیاتری دەوێت