رۆژانە نزیکەی 200 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

9 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکوور رایگەیاند، دوێنێ 210 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا هەناردە کراوە و  هەناردەکراوی هەرێمی کوردستانیش 15 هەزار بەرمیل بووە .
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 08-04-2026، سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکوور بە رووداوی راگەیاند: "ئێستا بە تێکڕا رۆژانە زیاتر 200 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی بەندەری جەیهانی تورکی دەکرێت؛ دوێنێ بڕی هەناردەکراو 210 هەزار بەرمیل بووە."
 
ئەمە لەکاتێکدایە کە هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بە نزیکەی 100 هەزار بەرمیل دەستیپێکردبوو. بەرەبەیانی رۆژی 18-03-2026 کاژێر 06:30، یەکەمین بڕی نەوتی کەرکووک لە رێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی بەندەری جەیهان کرا.
 
سەبارەت بە نەوتی هەرێمی کوردستان، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد، پێش دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، دوای رێککەوتنەکان هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان گەیشتبووە نزیکەی 250 هەزار بەرمیل، بەڵام دوای هێرشەکان، زۆربەی کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان کارەکانیان راگرت و هەناردە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەوە.
 
سەرچاوەکە گوتیشی: "ئێستا بڕی هەناردەی رۆژانەی نەوتی هەرێمی کوردستان جێگیر نییە و دەگۆڕدرێت و هەندێک رۆژ دەگاتە 45 هەزار بەرمیل، بەڵام بۆ نموونە دوێنێ تەنیا 15 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە کراوە."
 
پەنابردنی عێراق بۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە رێگەی بۆرییەکانی هەرێمی کوردستانەوە لەکاتێکدایە، بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران، هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە رێگەی دەریاوە پەکیکەوت، ئەوەش کێشەیەکی گەورەی بۆ دارایی عێراق دروستکردووە کە نزیکەی 92٪ی داهاتەکەی پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەک بە تەنگەی هورمزدا دەڕوات

خاوەن کەشتییەکان لە هورمز چاوەڕوانی وردەکاریی ئاگربەستن

خاوەن کەشتییە گیرخواردووەکان لە هورمز بەپەلە هەوڵی تێگەیشتن لە وردەکارییەکانی ئاگربەست دەدەن، کە رەنگە بۆ ماوەیەکی کاتی تەنگەی هورمز بکاتەوە