بانکی TBI: بەشداری لە بەجێکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەین

08-05-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بانکی بازرگانیی عێراق رایدەگەیێنێت، دوای بڕیاری دادگەی فیدراڵی بۆ بەجێکردنی مووچەی مووچەخۆران، ئەوان بڕیاریانداوە بەشداری لە پرۆسەی بەجێکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکەن. وەزارەتی داراییش دەڵێت، هەواڵێکی خۆشە بۆ مووچەخۆران. 
 
رۆژی چوارشەممە 8-ی ئایاری 2024، بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) کە بانکێکی حکومییە لە راگەیێندراوێک ئاماژەی بەوە کردووە، شاندێکی پسپۆڕی بانکەکە لەگەڵ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو پرۆسەیە کۆبووەتەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پێویستییەکانی پرۆسەی کردنەوەی هەژمار و دەرکردنی کارتی بانکی و دانانی ئامێرەکانی ATM لە تەواوی هەرێمی کوردستان، بۆ دابینکردنی پرۆسەی راکێشانی پارەی کاشی فەرمانبەران کردووە. 

شاندی بانکی بازرگانیی عێراقی بە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان گوتووە، "پرۆسەی بەجێکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی گەورەی هەیە لای محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و خودی خۆی راستەوخۆ بەدواداچوونی بۆ دەکات، ئەوەش گرنگیدانە بە خەڵکی هەرێمی کوردستان."

بانکەکە لەگەڵ ئەوەی ئامادەیی تەواوی دەربڕیوە بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی بەجێکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پێشکێش بکەن و کارتی بانکی بۆ مووچەخۆران دروستبکەن، داوایان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە لیستی ناوی فەرمانبەرانیان بە بەڵگەنامەی سەلمێندراوەوە بۆ بنێرێن.
 
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: ئەمە هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ مووچەخۆرانی کەرتی گشتی
 
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەپێی رێنوێنییەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمی (هەژماری من) لەم هەفتەیەدا، چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ نوێنەرانی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی ئەنجامداوە. ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ لەبارەی میکانیزم و پێداویستییەکانی کردنەوەی هەژمارەکان و پرۆسەی دروستکردنی کارت و بڵاوکردنەوەی ئامێرەکانی ATM لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا کراوە.
 
بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) هاوتا لەگەڵ شەش بانکی دیکەی پێشەنگی عێراق، بژاردەیەکی فراوانتری بەرهەم و خزمەتگوزاریی بانکی بە هاووڵاتییان دەبەخشێت، ئەمەش وەکو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاماژەی پێداوە. وەزارەتەکە ئەوەی بە "هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ مووچەخۆرانی کەرتی گشتی لە هەرێمی کوردستان و کەرتی دارایی عێراق" ناوبردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان

سامانە سرووشتییەکان بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق: ئامادەین سەردانی بەغدا بکەین

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان وەڵامی راگەیێندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت دەداتەوە و دەڵێت، ئامادەین هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا بکەین.