لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەهای دینار دابەزی

08-05-2024
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزی. 100 دۆلار لە سلێمانی گەیشتە نزیکەی 146 هەزار دینار. ئاڵوگۆڕکارانی دراو دەڵێن، جێی ترس نییە و تەنیا خواست و خستنەڕووە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 8-5-2024، لە کاتی داخستنی بازاڕدا، 100 دۆلار بە 145 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەکراوە. لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا لە سلێمانی، بەیانیی ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 145 هەزار و 500 دینار بووە.
 
پێش داخستنی بازاڕ، لە سلێمانی 100 دۆلار گەیشتبووە 145 هەزار و 900 دیناریش.
 
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە رووداوی گوت، ئەمڕۆ دینار لە بازاڕدا زۆر بووە. ئەمەش خواستی لەسەر دۆلار زیادکرد. دەشڵێت، ئەمە ئاساییە و جێگەی ترس نییە.
 
لە هەولێریش بەهای دینار کەمێک دابەزیوە. لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار بە 145 هەزار و 400 دینار بووە.
 
لەکاتی داخستنیشدا لە بازاڕی دۆلارفرۆشانی هەولێر 100 دۆلار بە 145 هەزار و 750 دینار بووە. 
 
بەم پێیە، ئەمڕۆ لە نێوان کاتی کردنەوە و داخستنی بازاڕدا، بەهای 100 دۆلار لە سلێمانی و لە هەولێریش 350 دینار بەرزبووەتەوە.
 
غازی فەیسەڵ، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراوی هەولێر بە رووداوی گوت، دابەزینی ئەمڕۆی بەهای دینار تەنیا پەیوەندیی بە خواست و خستنەڕووەوە هەیە.
 
ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق 275 ملیۆن و 539 هەزار و 423 دۆلاری خستە بازاڕەوە؛ لەو بڕە، 262 ملیۆن و 59 هەزار و 423 دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و 13 ملیۆن و 480 هەزار دۆلاریشی بە شێوەی کاش بووە.
 
لە کۆتاییەکانی ئاداری ئەمساڵەوە بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەتەوە و 100 دۆلار بە کەمتر لە 150 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
 
لەبارەی بەهای تمەنیشەوە، غازی فەیسەڵ گوتی، 100 دۆلار بە شێوەی کاش [نەقد] بە 5 ملیۆن و 900 هەزار تمەنە. بە حەواڵەش بە 6 ملیۆن تمەنە. 100 دۆلاریش بەرامبەر بە 3 هەزار و 200 لیرەی تورکییە.
 
بەهای دراوەکان و زێڕ لە کاتی داخستنی بازاڕدا
 
100 دۆلار
 
هەولێر
145,750 دینار
 
سلێمانی
145,900 دینار
 
100 دۆلار
 
کاش
5,9 ملیۆن تمەن
 
حەواڵە
6 ملیۆن تمەن
 
100 دۆلار
3200 لیرەی تورکی
 
100 دۆلار
106 یۆرۆ
 
100 دۆلار
106 پاوەند
 
نرخی فرۆشتنی زێڕ لەکاتی داخستندا
 
مسقاڵێک زێڕ عەیار 24=540,000
مسقاڵێک زێڕ عەیار 22=500,000
مسقاڵێک زێڕ عەیار 21=475,000
مسقاڵێک زێڕ عەیار 18=410,000

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە