100 دۆلار گەیشتە زیاتر لە 146 هەزار دینار

09-05-2024
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سێ رۆژە بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار روو لە دابەزینە. ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار لە سلێمانی گەیشتە زیاتر لە 146 هەزار دینار.
 
ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕدا لە هەولێر، 100 دۆلار بە 146 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکراوە. پێش کاتی داخستن، 100 دۆلار گەیشتبووە 146 هەزار و 100 دیناریش.
 
لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا، بەیانیی رۆژی پێنجشەممە لە هەولێر 100 دۆلار بە 145 هەزار و 450 دینار بوو. حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراوی هەولێر بە رووداوی گوت: "کەمبوونەوەی حەواڵە بۆ چین، هۆکاری سەرەکیی دابەزینی بەهای دینارە."
 
بە گوتەی ئەو، بەشێک لەو بازرگانانەی دیناریان لە بانکی ناوەندیی عێراق داناوە، تائێستا پارە نەخراوەتە سەر هەژمارەکانیان تاوەکو بۆ چین حەواڵە بکرێت.
 
کەمبوونەوەی حەواڵە لە رێگەی بانکی ناوەندییەوە، خواست لەسەر دۆلار لە بازاڕەکانی دراو زیاد دەکات.
 
لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانیش بە هەمان هۆکار بەهای دینار دابەزی.
 
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە رووداو گوت: "لە کاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بە 146 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەکراوە."
 
پێش کاتی داخستن، 100 دۆلار ئاستی 146 هەزار و 200 دیناریشی تۆمارکردبوو. لەکاتی کردنەوەشدا بە 145 هەزار و 750 دینار بووە.
 
لە سێ رۆژی رابردوودا، بەهای 100 دۆلار نزیکەی هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
 
لەبارەی بەهای تمەنیشەوە حاجی سابیر دەڵێت، 100 دۆلار بە شێوەی حەواڵە بە شەش ملیۆن و 150 هەزار تمەنە. بە کاش [نەقد]ـیش بە شەش ملیۆن تمەنە. 100 دۆلاریش بەرامبەر بە سێ هەزار و 250  لیرەی تورکییە.
 
بەهای دراوەکان و زێڕ لە کاتی داخستنی بازاڕدا:
 
100 دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی: 
 
لە هەولێر
146,000 دینار
 
لە سلێمانی
146,150 دینار
 
100 دۆلار بەرامبەر بە تمەنی ئێرانی: 
 
کاش
6 ملیۆن تمەن
 
حەواڵە
6,15 ملیۆن تمەن
 
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرەی تورکی: 
 
3250 لیرەی تورکی
 
100 دۆلار بەرامبەر بە یۆرۆ: 
 
106 یۆرۆ
 
100 دۆلار بەرامبەر بە پاوەند: 
 
106 پاوەند
 
نرخی فرۆشتنی زێڕ لەکاتی داخستندا
 
مسقاڵێک زێڕ عەیار 24 = 540,000 دینار
مسقاڵێک زێڕ عەیار 22 =500,000 دینار
مسقاڵێک زێڕ عەیار 21 =475,000 دینار
مسقاڵێک زێڕ عەیار 18 =410,000 دینار

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە