جیاوازیی بودجە، مووچە و دامەزراندن لەنێو پێشمەرگە، حەشدی شەعبی و سوپای عێراق

10-06-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ
 
لە رەشنووسی بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023، جیاوازییەکی زۆر لە بودجە و مووچە و دامەزراندنی نوێ لەنێو هێزەکانی پێشمەرگە، حەشدی شەعبی و سوپای عێراق هەیە، هەرچەندە کۆی بودجەی پێشمەرگە 228 ملیار دینارە بۆ ساڵێک، بەڵام بودجەی حەشدی شەعبی لە 3 ملیار و 750 ملیۆن دینار زیاترە. بودجەی سوپای عێراقیش 9 تریلیۆن و 760 ملیار دینار زیاترە. 

بەپێی بەدواداچوونەکانی رووداو بۆ بودجەی پێشمەرگە، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، دەردەکەوێت جیاوازییەکان لە کۆی بودجەی هەریەک لەو هێزانە، مووچەکانیان و ژمارەی هێزەکانیان هەیە.
 
سەگڤان یوسف، جێگری سەرۆکی لیژنەی بەرگری و ئاسایش لە پەرلەمانی عێراق رۆژی شەممە، 10-6-2023، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "جیاوازییەکی زۆر لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و ئەو هێزانەی دیکە هەیە، تەنانەت جیاوازی لە مووچەشدا هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێک لە پەرلەمانتاران داوای زیادکردنی بەشە بودجەی حەشدی شەعبی دەکەن."
 
ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق لە داواکارییەکدا داوای 250 ملیار دیناری دیکەیان بۆ پێدانی جیاوازیی مووچەکانیان دەکەن.
 
ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە لە روونکردنەوەیەدا لەبارەی پەسەندکردنی مادەی 12ـی رەشنووسی بودجەی عێراق رایگەیاند، "228 ملیار و 300 ملیۆن دینار بۆ یەک ساڵ لە بڕە پارەی تەرخانکراو بۆ وەزارەتی بەرگریی عێراق بۆ مووچەی پێشمەرگە تەرخانکراوە کە مانگانە دەکاتە 19 ملیار دینار."
 
 
ئەمەی خوارەوە وردەکاریی جیاوازیی بودجە و مووچەی ئەو سێ هێزەیە.
 
حەشدی شەعبی:
 
- کۆی بودجە: 3 تریلیۆن و 753 ملیار و 703 ملیۆن و 290 هەزار دینار
- 3 تریلیۆن و 597 ملیار و 403 ملیۆن و 290 هەزار دینار بۆ مووچە
- کڕینی چەک و تەقەمەنی: 164 ملیار و 300 ملیۆن دینار
- دامەزراندنی کۆمپانیایەکی نوێ بۆ حەشدی شەعبی: 10 ملیار دینار
- ژمارەی هێزەکان: 238 هەزار و 75 کەس 
- 11 ملیۆن دۆلار، قەرز لە بانکەکانی بیانی لە کۆی 35 ملیۆن دۆلار
 
سوپای عێراق: 
 
- کۆی بودجە: 9 تریلیۆن و 763 ملیار و 710 ملیۆن و 625 هەزار دینار 
- 7 تریلیۆن و 680 ملیار و 614 ملیۆن و 493 هەزار دینار بۆ مووچە
- کڕینی چەک و تەقەمەنی: 1 تریلیۆن و  913 ملیار و 729 ملیۆن و 210 هەزار دینار
- ژمارەی هێزەکان: 453 هەزار و 951 کەس 
 
پێشمەرگە:
 
- کۆی بودجە: دیارینەکراوە 
- 228 ملیار و 304 ملیۆن دینار بۆ مووچە
- کڕینی چەک و تەقەمەنی: نییە 
- ژمارەی هێزەکان: 120 هەزار کەس
 
جیاوازی مووچە و دامەزراندنی نوێ لەنێوان پێشمەرگە، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی:
 
دامەزراندنی نوێ:
 
1- دامەزراندنی نوێ (پێشمەرگە) لەسەر وەزارەتی بەرگری: 20 هەزار و 13 کەس 
 
- دامەزراندنی نوێ (پێشمەرگە): لەسەر وەزارەتی پێشمەرگە: سفر 
 
2- وەزارەتی بەرگری:
 
- دامەزاندنی نوێ (گرێبەست هەڵوەشاوە): 67 هەزار و 896 کەس  
 
3- حەشدی شەعبی:
 
دامەزراندنی نوێ (حەشدی شەعبی): 68 هەزار و  875 کەس، ئەمانە دەگرێتەوە.
 
- 35 هەزار کەس (گرێبەستە هەڵوەشاوەکان)
- 31 هەزار و 875 گرێبەستە هەڵوەشاوەکان (لەسەر یاسای پشتیوانی فریاکەوتن)
- 2000 کەس، دامەزراندنی کەسوکاری شەهیدانی حەشدی شەعبی
 
5- کەمترین مووچە لەنێو پێشمەرگە، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی: 
 
1- کەمترین مووچەی هێزەکانی پێشمەرکە: 501 هەزار دینار
2- کەمترین مووچەی هێزەکانی حەشدی شەعبی: 1 ملیۆن و 50 هەزار دینار 
3- کەمترین مووچەی هێزەکانی سوپای عێراق: 1 ملیۆن و 100 هەزار دینار 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق.

جەمال کۆچەر: بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی جێبەجێ نەکرێن مووچە نانێردرێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەرێمی کوردستان بە کرداری داهاتی رادەستی بەغدا نەکردووە. گوتیشی: "ئەگەر هەرێمی کوردستان بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی جێبەجێ نەکات، عێراق مووچە نانێرێت."