دەروازەی ئیبراهیم خەلیل: ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە رێژەی 70٪ بۆ 80٪ دابەزیوە

11-02-2023
سۆران حوسێن
دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل
دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل دەڵێت، بەهۆی بوومەلەرزەکە و ناجێگیریی بەهای دینارەوە، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەکەوە بە رێژەی 70٪ بۆ 80% دابەزیوە.

رۆژی شەممە، 11-2-2023، دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل لە راگەیێندراویکدا رایگەیاند: "بەهۆی ئەو بوومەلەرزەی کە 6ـی شوبات لە تورکیا روویدا، کارگەیەکی زۆری بەرهەمهێنان لەو وڵاتە وەستاون و رێگەوبانەکانیش تێکچوون؛ هەروەها ناجێگریی بەهای دیناریش بووەتە هۆکاری ئەوەی 70٪ بۆ 80% ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل کەم ببێتەوە".
 
شۆفێرانی بارهەڵگر لە دەروازەکە لە بووڵتەنی ئابووریی ئەمڕۆی رووداودا بۆ هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو قسەیانکرد و باسیان لەوەکرد کە نزیکەی 30 کاژێرە راگیراون و نەیانتوانیوە بچنە خاکی باکووری کوردستان و تورکیا؛ هۆکارەکەشیان گێڕایەوە بۆ خراپیی رێگەوبان و رێگەدانی پێشینە بۆ ئەو هاوکارییانەی رەوانەی تورکیا و باکووری کوردستان دەکرێن.

 

 
دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل سەرەکیترین دەروازەی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیایە کە جگە لە هەرێمی کوردستان بۆ زۆرینەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق کەلوپەلی جۆراوجۆری لێوە هاوردە دەکرێت.
 
بەگوێرەی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، ساڵی 2022، پێنج هەزار و 204 مۆڵەتی هاوردەکردن دراوەتە بازرگانان و بە بەهای زیاتر لە 15 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار کاڵا هاوردە کراوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زێڕ. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ریکۆردی نوێ؛ نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 45 هەزار دینار

نرخی زێڕ تادێ زیاتر بەرز دەبێتەوە و رۆژ لەدوای رۆژیش ریکۆردی نوێ تۆمار دەکات؛ بەپێی ئەو نرخەی سەندیکای زێڕنگرانی کوردستان دایناوە، ئەمڕۆ نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 45 هەزار دینار