رووداو دیجیتاڵ
بەراورد بە دوێنێ و بەیانیی ئەمڕۆ، بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، 100 دۆلار بە 153 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی دووشەممە، 13ـی ئاداری 2023، کاژێر 03:20ـی دوای نیوەڕۆ، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشێوەیەکی بەرچاو بەهای دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 152 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام ئێستا کەمێک گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و 100 دۆلار بە 153 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت".
دوێنێ 100 دۆلار 157 هەزار دیناربوو، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ کرانەوەی بازاڕدا دابەزی و بوو بە 156 هەزار دینار.
ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق 215 ملیۆن و 493 هەزار و 281 دۆلاری خستەڕوو؛ 147 ملیۆن و 193 هەزار و 281 دۆلاری بۆ حەواڵە و 68 ملیۆن و 300 هەزار دۆلاریشی بۆ نەختینە.
عێراق چەندین رێکاری بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار گرتووەتەبەر، هاوکات فرۆشتنی دۆلاری مەرجدار کردووە، بەڵام نەیتوانیوە بەهای دینار لە بازاڕەکاندا بەرز بکاتەوە کە نرخی فەرمیی 100 دۆلار دەبێت 132 هەزار دینار بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ