رووداو دیجیتاڵ
وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا رایگەیاند، کۆمپانیای نەوتی تورکیا و کۆمپانیا ئەمریکییەکانی ترانس ئەتڵەنتیک پێترۆلیۆم و کۆنتینێنتاڵ ریسۆرس رێککەوتنێکیان واژۆکردووە و پێکەوە کاردەکەن بۆ پەرەپێدانی سەرچاوەکانی گاز و نەوت لە پارێزگای ئامەد ـی باکووری کوردستان.
ئاڵپئارسڵان بایراکتار رۆژی چوارشەممە، 12ی ئاداری 2025 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەشداری لە کۆنفرانسی CERAWeek کرد.
بایراکتار لە هەژماری ئێکسدا رایگەیاند: "کۆمپانیای کۆنتینێنتاڵ ریسۆرس گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنانی نەوتە لە ئەمریکا، هەروەها کۆمپانیای ترانس ئەتڵەنسیک پترۆلیۆم ماوەی 17 ساڵە لە تورکیا کار دەکات. کۆمپانیای نەوتی تورکیا لەگەڵ ئەم دوو کۆمپانیایە گەیشتووەتە رێککەوتن لە دیاربەکر کار لە گاز و نەوتدا بکەن".
بە گوێرەی رێککەوتنەکە، هەرسێ کۆمپانیاکە پەرە بە کێڵگە نەوتی و گازییەکانی ئامەد دەدەن، هەروەها لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا زانیاریی پێشکێش بە تورکیا دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ