رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و گەڕایەوە سەرووی 100 دۆلار.
بەپێی بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا ئامادەکاری دەکەن بۆ رێگری لە هەر کەشتییەکی بازرگانی کە دەچنە بەندەرەکانی ئێران یان لێیەوە دەردەچن، ئەوەش وەکو هەوڵێک بۆ سنووردارکردنی داهاتی نەوتی ئێران.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور بە تەنیا ئەمڕۆ و لە ماوەی چەند کاژێرێکدا 6 دۆلار و 71 سەنت بەرزبووەوە و بە 101 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 7 دۆلار و 59 سەنت بەرزبووەوە و بە 104 دۆلار و 16 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ساول کاڤۆنیچ، سەرۆکی بەشی لێکۆڵینەوە لە کۆمپانیای راوێژکاری (ئێم ئێس تی مارکیو) لەو بارەیەوە رایگەیاند، " بازاڕی نەوت ئێستا گەڕاوەتەوە دۆخی پێش راگەیاندنی ئاگربەست و جیاوازییەکەشی ئێستا ئەوەیە رۆژانە 2 ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێرانیش نامێنێت."
دوای شکستهێنانی دانوستاندنەکانی پاکستان، ترەمپ رایگەیاند کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا تەنگەی هورمز بەڕووی کەشتییەکانی ئێران دادەخەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ