بەهۆی رۆژی ڤالانتاینەوە بازاڕی گوڵی لۆس ئەنجلس گەرم بووە

14-02-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن ڤالانتاین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بازاڕی گوڵی شاری لۆس ئەنجلس بە گەورەترین بازاری گوڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دادەنرێت و بەهۆی ڤالانتاینەوە جمەی دێت لە کڕیار.
 
بازاڕی گوڵی ئەمریکا ساڵانە بە بەهای 7 ملیار دۆلار گوڵی تێدا دەفرۆشرێت. ئەم بازاڕە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا بەهۆی رێوشوێنەکانی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخرابوو، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی رۆژی ڤالانتاینەوە کرایەوە و گەڕموگوڕییەکی باشی بە خۆیەوە بینیوە.
 
فرۆشیارانی گوڵ لە لۆس ئەنجلس هیوادارن بە بۆنەی رۆژی ڤالانتاینەوە فرۆشیان زیاد ببێت و قەرەبووی بەشێک لە زیانەکانی ساڵی 2020ـیان بکەنەوە.
 
ئیریک باراجاس کە گوڵفرۆشێکە لە بازاڕی گوڵی لوس ئەنجلس دەڵێت لە رۆژی ڤالانتاین و رۆژی دایکدا زۆرترین فرۆشیان هەیە، بە جۆرێک کە 40٪ـی قازانجەکانیان لەو دوو رۆژەدا دەکەن و زۆرترین گوڵ لەو دوو بۆنەیەدا دەفرۆشن.
 
رۆژی 14ی شوبات رۆژی جیهانیی ڤالانتاین یان رۆژی خۆشەویستییە لەسەر ئاستی جیهاندا. ژمارەیەکی زۆر لە دڵداران لەم رۆژەدا بە بەخشینی گوڵ بە خۆشەویستەکانیان ئەم رۆژە پیرۆز دەکەن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق

سوودانی بڕیارێکی لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دا

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، کە یەکێکیان تایبەت بوو بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان و یەکخستنی خشتەی مووچە.