رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی یەک بیتکۆین بەرزبووەوە بۆ زیاتر لە 70 هەزار دۆلار و توانی پارێزگاری لەو ئاستە هەستیارە بکات.
لە یەک مانگی رابردوودا نرخی یەک بیتکۆین بەڕێژەی 27.42٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە. لە ماوەی یەک ساڵی رابردووشدا نزیکەی 28٪ـی بەهای خۆی لەدەستداوە.
بەپێی هەندێ لە شرۆڤەکارانی سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (ترەیدین ئیکۆنۆمیکس)، تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ نرخی بیتکۆین بە نزیکەی 79 هەزار دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت.
ئامارەکانی پەیوەست بە بازاڕی کاری ئەمریکا و نرخەکانی بەکاربەر لەو وڵاتە دەریدەخەن، ئابووریی ئەمریکا هێشتا بە بەهێزی ماوەتەوە و ئەگەری هەیە بانکی ناوەندیی ئەو وڵاتە هێندە پەلە نەکات لە کەمکردنەوەی سوودی بانکی. ئەوەش گوشاری لەسەر نرخی بیتکۆین داناوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ