نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 120 دۆلار بەرزبووەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لەکاتی داخرانی بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 120 دۆلار بەرزبووەوە و بە 5042 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا بۆ رادەستکردنی لە مانگی نیساندا، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 97 دۆلار بەرزبووەوە و بە 5046 دۆلارە.
 
بەم بەرزبوونەوەیە، زێڕ بەشێک لە زیانەکانی رۆژی پێنجشەممەی قەرەبوو کردەوە کە لە 5085 دۆلارەوە بۆ 7898 دۆلار دابەزیبوو.
 
هۆکاری بەرزبوونەوەکە بۆ زیادبوونی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی هەڵاوسان لە ئەمریکا دەگەڕێتەوە.
 
دوای بڵاوبوونەوەی چەند راپۆرتێک سەبارەت بە پلانی واشنتن بۆ ناردنی دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، خواست لەسەر کڕینی زێڕ وەک پەناگەیەکی ئارام زیادی کردووە. 
 
ئەم هەنگاوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە ئاماژەکان بۆ بنبەستبوونی دانوستاندنە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران زیاتر بوون، ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی لە بازاڕەکاندا دروستکردووە.
 
لە لایەکی دیکەوە، دۆخی بازاڕی کار و ناڕوونی لەبارەی کاتی کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا، گوشارێکی زۆری لەسەر نرخەکان دروستکردبوو، بەتایبەتی دوای ئەوەی داتاکانی هەلی کار لە مانگی کانوونی دووەمدا نیشانیاندا کە بازاڕی کار هێشتا بەهێزە و رەخساندنی هەلی کار لە کەرتی تایبەت زیادبووە.
 
بەپێی ئامارەکانی رۆژی هەینیش، رێژەی هەڵاوسان لە ئەمریکا لە مانگی کانوونی دووەمدا بۆ 2.4٪ دابەزیوە، لە کاتێکدا پێشبینی دەکرا 2.5٪ بێت. ئەمە ئەگەری کەمکردنەوەی رێژەی سوودی زیاتر کردووە.
 
بەڵام هەڵاوسانی بنەڕەتی دابەزینێکی کەمی بەخۆوە بینی و لە 2.6٪ـەوە بۆ 2.5٪ کەمبووەتەوە.
 
شرۆڤەکارانی دامەزراوەی "ڤایتاڵ نۆلیج" دەڵێن، "ئامارەکانی هەڵاوسان ئەرێنین، بەڵام پێناچێت گۆڕانکارییەکی گەورە لە سیناریۆکانی ئێستادا دروست بکەن، چونکە هەڵاوسانی بنەڕەتی لە ئاستی چاوەڕوانییەکان بووە."
 
لەسەر ئاستی هەفتانە، هەفتەی رابردوو نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 78 دۆلار بەرزبووەتەوە و لە 4964 دۆلارەوە گەیشتووەتە 5042 دۆلار.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یوانی چینی

نرخی یوانی چینی گەیشتە بەرزترین ئاستی سێ ساڵی رابردووی خۆی

یوانی چینی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بۆ بەرزترین ئاستی سێ ساڵی رابردووی خۆی بەرزبووەوە؛ ئەوەش لە کاتێکدایە پەکین هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی دراوەکەی بکاتە رکابەرێکی سەرەکیی دۆلار لە بازاڕە جیهانییەکاندا.