رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی مامۆستایانی گرێبەست و ئەو فەرمانبەرانەی راگەیاند کە تازە دامەزراون.
بە گوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە رۆژی پێنجشەممە (12ـی شوباتی 2026) بڵاوکراوەتەوە، بڕیاردراوە رۆژی شەممە (14ـی شوباتی 2026) مووچەی مانگی کانوونی دووەمی مامۆستایانی گرێبەست لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش بکرێت.
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دارایی دا هاتووە، "لە هەمان رۆژدا (شەممە)، مووچەی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لە دوای رێککەوتی (1ـی تەممووزی 2024) بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوە جیاوازەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون."
سەبارەت بە سەرچاوەی دابینکردنی ئەو مووچانە، وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کردووە کە شایستە داراییەکانی ئەو چین و توێژانە لەسەر بنەمای "داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان" خەرج دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ