رووداو دیجیتاڵ
نرخی زیو ئەمڕۆ دووشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، بۆ نزیکەی 75 دۆلار دابەزی.
ئامارەکانی هەڵاوسانی ئەمریکا کە تیایدا ئاشکرابوو، رێژەی بەرزبوونەوەی نرخەکان لە مانگی رابردوو کەمتر بووە لە ئاستی چاوەڕوانییەکان و بەوپێیەش ئەگەری کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە زیادیکردووە، نەیتوانیوە هانی بەرزبوونەوەی نرخی زیو و کانزاکانی دیکە بدات.
پێدەچێت ئامارەکانی بازاڕی کاری ئەمریکا کە بەهێزیی پێوەدیارە، لەلایەن بازرگانانەوە سەرنجی زیاتری لەسەر بووبێت تاوەکو ئامارەکانی هەڵاوسان.
بەپێی وەزارەتی کاری ئەمریکا، هەلیکاری زیاتر لە مانگی رابردوو لەو وڵاتە رەخساوە و ئەوەش دەتوانێت گوشار بۆ نرخی کانزاکان دروستبکات.
سەرەڕای ئەوەش، بەپێی شرۆڤەکاران، ئەگەر بێت و دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کە بڕیارە سبەی بەڕێوەبچێت، ئەنجامی نەبێت، بە ئەگەری زۆرەوە خواست بۆ زیو دروستدەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ