رووداو دیجیتاڵ
نرخی دۆلار ئەمڕۆ شەممە بەپێچەوانەی رۆژی رابردوو، بەرزبووەتەوە.
دوێنێ نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن، 100 تمەن دابەزی، بەڵام ئەمڕۆ نرخی دۆلار 300 تمەن بەرزبووەتەوە.
یەک دۆلار، ئەمڕۆ بەرامبەر بە 180 هەزار و 800 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرزترین نرخی دۆلار لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 182 هەزار و 800 تمەن و کەمترین نرخیشی 180 هەزار و 500 تمەن بووە.
بەو پێیەش لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینیوە، بەڵام لە ماوەی شەش مانگدا بەڕێژەی 61٪ بەرزبووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ