نرخی زێڕ دابەزی بۆ 4545 دۆلار

51 خولەک له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نرخی زێڕ لە رۆژی هەینی دابەزی بۆ کەمترین ئاستی لە ماوەی یەک هەفتەدا و نرخی ئۆنسەیەک بە 4545 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە دوایین رۆژی مامەڵەکانی هەفتەدا زیاتر لە 100 دۆلار، واتا بەڕێژەی 2٪ دابەزی و هۆکارەکەشی نیگەرانییەکانە لەسەر بەرزبوونەوەی هەڵاوسان.
 
ئیدوارد میر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (مارێکس) لەوبارەیەوە رایگەیاند، " بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕە."
 
ئەو شرۆڤەکارە دەڵێت، بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت لە دوای جەنگی ئێران بەڕێژەی 40٪،  هەڵاوسانی لە ئەمریکا بەرزکردووەتەوە و ئەوەش بەرزبوونەوەی دۆلاری لێکەوتووەتەوە.
 
بەپێی میر، ئێستا بەتەنیا بازرگانان ئەگەری کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەبەرچاو ناگرن، بەڵکو بەڕێژەی 51٪ ئەگەری بەرزکردنەوەی سوودی بانکییان داناوە و ئەوەش زیانی زۆر گەورەی لە نرخی زێڕ داوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تەیف سامی

دوای تەیف سامی دوو فەرمانگەی دیکەی عێراق سکاڵایان لە دژی هەرێمی کوردستان تۆمار کرد

بانکی رافیدەین و کۆمپانیایی دڵنیایی عێراق چوونە پاڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ سکاڵاکردن لە دژی بڕیارێکی 34 ساڵ لەمەوبەری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە تایبەتە بە بە ناوکردنى موڵکەکانی حکومەت، بە گوتەی پسپۆڕێکی یاسایی، دادگە سکاڵاکان رەتدەکاتەوە بە پاساوی ئەوەی بەشێک نییە لە تایبەتمەندییەکانی.