رووداو دیجیتاڵ
نرخی زێڕ رۆژی هەینی، لە دوایین رۆژی مامەڵەکان لە بازاڕە داراییەکان بە رێژەی 1٪ دابەزی.
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە 4,616 دۆلارەوە دابەزی بۆ 4,596 دۆلار.
بەر لەوەی خۆی راستبکاتەوە، نرخی زێڕ دابەزی بوو بۆ 4,536 دۆلاریش.
هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕ بۆ پرۆسەی کۆکردنەوەی قازانج و هێوربوونەوەی مەترسییە جیۆسیاسیەکانی پەیوەست بە دۆخی ئێران دەگەڕێتەوە.
سەرەڕای دابەزینی رۆژی هەینی، بەڵام هێشتا لە ئاستی هەفتانەدا نرخی زێڕ بە رێژەی 1.9٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
رۆژی چوارشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئاستێکی نوێی مێژووی تۆمارکردبوو و گەیشتبووە 4,642 دۆلار.
ئێدوارد میر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (مارێکس) لەو بارەیەوە رایگەیاند: "کەمبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دابەزینی نرخی کانزاکانی بەدواوە هاتووە.
خۆپێشاندانەکان لە ئێران کەمبوونەتەوە و دۆناڵد ترەمپیش سوپاسی ئێرانی کردووە کە "لەسێدارەدانەکانیان راگرتووە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ